Shadow Shadow

دیسان کودەتای سپی قەیوومەکان سەرۆک شارەوانی سێ شاری باکوری خستە زیندان

18:27 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

جارێکی تر حکومەتى تورکیا سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپەى لە چەند شارێکی کوردی تورکیا لابرد و چەند قەیومێک لە شوێنیان دانران.

ئەمڕۆ دووشەممە، 19ی ئابی 2019، لەجیاتی چوونە سەرکارەکانیان، هەر سێ سەرۆکی شارەوانییەکانی هەدەپەى لە ئامەد و مێردین و وان لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران، هەردوای ڕووداوەکەش، لایەنگرانی هەدەپە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و ئاڵۆزی دروستبوو.

.

بیانوی بڕیارەکەى وەزارەتى ناوخۆی تورکیا ئەندامێتی و بانگەشەکردنی ئەو سەرۆک شارەوانییانەیە بۆ “تیرۆر” و بوونی چەند دۆسیەیەكی تر، ھەریەك لە عەدنان سەلجوق میزراقلی، سەرۆكی شارەوانی دیاربەكر”ئامەد”، ئەحمەد تورك، سەرۆكی شارەوانی مێردین، بەدیعە ئۆزگوگچە ئەرتان، سەرۆكی شارەوانی وان- لە كارەكانیان دوورخرانەوە، پارێزگاری ئەو سێ شارەش لە شوێنیان وەك قەیوم دەستبەكار بوون.

هەر دوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە، پۆلیسی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکوری کوردستان، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، 418 کەسیان لە ئەندامان و لایەنگرانی هەدەپەیان دەستگیرکردووە.

دیسان کودەتای سپی قەیوومەکان سەرۆک شارەوانی سێ شاری باکوری خستە زیندان

پۆلیسی تورکیا لەسەرکار لابردنیان، چووەتە سەر ماڵی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی ئامەد و ماڵەکانیانی پشکنیووە و هاوکات هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی سەرۆکی کۆمەڵەیەک لە ئامەد.

ئەم کارەى حکومەتى تورکیا چاوەڕوانکراو بوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانییەکاندا لە مانگی ئازاری ئەمساڵ ڕایگەیاند “ئەگەر هەدەپە سەرۆک شارەوانییەکانیش بباتەوە ناهێڵن کەسانێک لەو پۆستەدا کار بکەن کە کار بۆ بەرژەوەندییەکانی پەکەکە بکەن و قەیوم لەشوێنیان دادەنێین”، ئەمەش هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بو لە هەدەپە کە لەئەگەری سەرکەوتن و شکستیدا هەر لەلایەن پارتەکەی ئەردۆغانەوە  قەیوم لە شوێنیان دادەنرێت.

دیسان کودەتای سپی قەیوومەکان سەرۆک شارەوانی سێ شاری باکوری خستە زیندان

هەر ئەمڕۆ دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە ڕایگەیاند “هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانمان کە لە ئامەد بە ڕێژەی %63 لە مێردین بە ڕێژەی %56 و لە وانیش بە ڕێژەی %53ی دەنگەکان هەڵبژێردران، بەڵام بە فەرمانی درۆ و پاساوە نایاسایی و بێ مافییەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە و لە دژی ئەندامەکانمان لە ئەنجومەنی شارەوانییەکان و کارمەندانی شارەوانییەکان ئۆپەراسیۆنێکی قورس و چڕی دەستگیرکردن بەڕێوەدەچێت”.

بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتی دیموکراتی گەلان  وتیشی، “ئەمە کودەتایەکی نوێی سیاسییە، و کودەتایەکی سپییە هاوکات هەڵوێستێکی دوژمنانەیە لە دژی ئیرادەی سیاسیی گەلی کورد، وەزارەتی ناوخۆ ناوەندی کودەتاکەیە، پەلەپیتکەکێشی کردەوە و بڕیارەکانی دژ  بە دیموکراسییە و ناوەندی چەواشەکاریی و زەوتکردنی ئازادی و مافەکانە”.

دیسان کودەتای سپی قەیوومەکان سەرۆک شارەوانی سێ شاری باکوری خستە زیندان

باسی لەوەشکرد “لە ئێستادا ئەو دەسەڵاتەی کە هەیە هێندەی نوکە دەرزییەک ڕەوایەتیی دیموکراتی نەماوە، ئێستا لە ڕێگەی زەوتکردنی ئیرادەی گەلەوە ئەوەی لە سەندوقەکان بەدەستیان نەهێنا، دەیانەوێت بە فێل و تەڵەکە و توندوتیژییەکانی دەوڵەت بەدەستیبهێنن و ئەوەش بووەتە شتێکی ئاسایی هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپە”.

.

بەڕێوەبەریی ناوەندیی هەدەپە وتیشی، ” گەلەکەمان هەرگیز ئەو شتانە قبوڵ ناکات، وەکو پێشتر خاوەنداری لە ئیرادە، نوێنەرە هەڵبژارێدراوەکانیان و حزبەکەیان دەکەن، لەبەرانبەر ئەو دەسەڵاتەدا، کە ئیرادەی گەل زەوت دەکات، ئیرادەی سندوقی هەڵبژاردن قبوڵ ناکات، بانگەوازیی پشتگیری بۆ هەموو هێزە دیموکراسییەکان، هاوڵاتییە خاوەن ویژدانەکانمان، حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان، دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، یەکێتییەکان و سەندیکا و پیشەییەکان و کۆمەڵە دیموکراتییەکان دەکەین”.

.

هاوکات هیوا سەید سەلیم، نوسەر و شارەزا لە کاروباری تورکیا نوسیویەتی، “توركیا لە شەستەكانی ئەم سەدەیە بە وڵاتی كودەتاكان ناسرابوو، لەو كاتەدا هەر كاتێك سەرباز حوكمی ئەو وڵاتەیان بەدڵ نەبایە ئەوا كودەتایان بەسەر دەسەڵاتدا دەكرد،  وە دەرگای زیندانیان بەڕوووی دەسەلاتداران دەكردەوە،  وە هەمیشەش بیانوویان بۆ ئەو كارە بریتی بوو لەوەی ئەو دەسەڵاتە بۆتە مەترسی بەسەر بنەماكانی علمانیەت و كەمالیزم لە توركیا.”

.

هیوا لە وتارێکدا لەژێر ناوی “دیسان قەییوم و كودەتای سپی ئەردۆغان” دەڵێت، “رۆژی 19( ئابی 2019)ش،  ئەردۆغان و حزبەكەی پەنایان بردە بەر جۆرێكی تازە لە كودەتا،  كە قوربانیەكانی ناویان ناوە كودەتایی سپی، ئەویش بە لادانی سێ سەرۆك شارەوانی لە گەورە شارەوانیەكانی ( ئامەد ، وان ، ماردین) لە جێدانانی قەییوم لە شوێنی ئەو سەرۆك شارەوانیانە، كە بەدەنگی خەڵك هەلبژێردرابوون.”

.

دەشڵێت، “سەر لەنوێ سەپاندنەوەی دەسەڵاتی قەییومەكان و لادانی ئەو كەسانەی كە بە ئیرادەی خەڵك و لە رێگەی سندوقەكانی دەنگدانەوە ببوونە سەرۆك شارەوانی توركیا،  دەسەڵاتی ئەكەپە بەرەو قەیرانی زیاتر دەبەن، ئەمە لە كاتێكدایە كە لایەنی بەرامبەر لە ئیمرالی و ناوەندەكانی بڕیار لە هەدەپە،  هەمیشە جەغت لە چارەسەری ئاشتیانە دەكەنەوە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل