fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"دەنگۆى بوونی بەرکەوتووی ڕەتنەکردووەتەوە"

دیسان فڕۆکەى بێفڕۆکەوان.. باس لە بۆردومانی حەشدی شەعبی دەکرێت لە قائیم

09:52 هه‌ینی 24 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لەسەر دەنگۆی هێرشەکەى شەوی ڕابردووی سەر بارەگاکانی کەتائبیى حزبوڵا لە شارۆچکەى قائیم، حەشدى شەعبى بێ ئەوەى باس لە وردەکارى ڕوداوەکە بکات، ڕاگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە و دەڵێت ، فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان هاتووەتە سەر ئاسمانى ناوچەکە بەڵام لەلایەن هێزێکى تایبەتیانەوە ناچار کراوە ئاسمانى قائیم بەجێبهێڵیت.

.

لە ڕاگەیەنراوەکەى دامەزراوەى میدیایی حەشدى شەعبى ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هێزێکى لیواى 45 سەر بە حەشدى شەعبى فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانیى نیشانکردووە کەبەسەر ناوچەیەکى کشتوکاڵى قائیمدا سوڕاوەتەوە و ئەو هێزانەش ناچاریان کردووە بگەرێتەوە بۆ شوێنى خۆى و ناوچەکە بەجێبهێڵێت.

.

بەپێى چەند میدیایەکى عێراقى، شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر بارەگایەکى کەتائیبى حزبوڵا و لە ئاکامدا فەرماندەیەکى ئەو چەکدارانە کوژراوە و چەند بریندارێکیش هەن.

.

شارۆچکەى قائیم دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاواى عێراق و ناوچە سنورییەکان لەگەڵ سوریادا، لە چەند مانگی ڕابردووشدا چەندینجار بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی نەناسراو هێرشکراوەتە سەربنکە و بارەگاکانى حەشد، لەسەرەتاى ئەم مانگەشدا لەلایەن فڕۆکەکانى ئەمریکاوە هێرشکرایە سەر چەند بارەگایەکی کەتائیبى حزبوڵا و بەوهۆیەشەوە چەند فەرماندەیەکیان لێکوژرا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل