fbpx
Shadow Shadow

دیداره‌كه‌ى سه‌در و خامنه‌یى په‌ته‌كه‌ ده‌خاته‌ گه‌ردنى كێى و له‌ گه‌ردنیى كێى تریشى ده‌كاته‌وه‌؟

14:50 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئەگەرچی دیداره‌كه‌ى نێوان موقته‌دا سه‌در و عه‌لى خامنه‌یى یه‌كه‌مجار نیه‌، به‌ڵام شێوازى دیداره‌كه‌ و بڵاوبونه‌وه‌ى وێنه‌كان و هاوكات ساتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ لاى ڕابه‌رى باڵاى شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕاڤه‌یه‌كى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌ به‌جۆرێك ژماره‌یه‌ك پێیانوایه‌ له ‌ئاكامى دیداره‌كه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س ولایه‌ن ده‌بنه‌ قوربانیى و ژماره‌یه‌كى تریش په‌ته‌كه‌ له ‌گه‌ردنیان ده‌كرێته‌وه‌ له‌وانه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.

.

دیدارێکی عاشورایە و هیچی نوێی تێدا نییە

هه‌ندێك له ‌ڕاڤه‌كارانى ئه‌م بۆچوونه‌ سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دیداره‌كه‌ى شه‌وى عاشورای ئەمساڵی نێوان خامنه‌یى و سه‌در تەنها ئامادەبوونی پیاوێكى ئاینی دیارە لە مەراسیمێکی گرنگدا.

ڕاڤه‌كارانى ئه‌و بۆچونه‌ دەشڵێن، “هیچ شتێكى نوێ تێدا نه‌بوو كه‌ ببێته‌ جێى گومان، نه‌ سه‌در و نه‌ لایه‌نگرانیشى هیچ ڕۆژێك نه‌یانووه‌ ناكۆكى دینیان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامی یاخود ڕابه‌ره‌ باڵاكه‌یدا هه‌یه‌ به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ى ئه‌وه‌وه‌ باسیان لێوه‌ كردووه‌.”

دیداره‌كه‌ى سه‌در و خامنه‌یى په‌ته‌كه‌ ده‌خاته‌ گه‌ردنى كێى و له‌ گه‌ردنیى كێى تریشى ده‌كاته‌وه‌؟

.

ساته‌وه‌ختێكى گوماناویى، ئایا په‌یوه‌ندى بە به‌ره‌ى به‌رگرییه‌وه‌ (موقاوەمە) دەکات؟

سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌در له‌ڕووى كاته‌وه‌ دوو ڕه‌هه‌ندهی هەیە، له‌لایه‌كه‌وه‌ هیچ ڕاڤه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت كه‌ به‌شدارى یادى عاشوراى كردووه‌ و پێشكه‌شكردنى خواردمه‌نیش بۆ گه‌شتیارانى شارى قوممى ئێرانى دیمه‌نه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تى ڕوونده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه‌ ڕه‌هه‌ندى ترى هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ساته‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش قۆناغى ساته‌وه‌ختى ژیانى سیاسیه‌ له ‌ئێران كه ‌له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سه‌خترین سزاى ئابورى و سیاسى خراوه‌ته‌ سه‌رى به‌ئامانجى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌و پیتاندنى یۆرانیۆم به‌ده‌ر له‌یاساى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ڵكو سزاكه‌ به‌جۆرێك جیاوازتره‌ پریشكه‌كه‌ى گەیشتووەتە عێراق ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى واشنتۆن چالاكیه‌كانى ئێرانى له ‌ناوچه‌كه‌دا به ‌تێكده‌رانه‌ ناوزه‌د كردووه‌.

.

له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ ده‌وترێت ته‌نها واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانى نین دژایه‌تى ئێران ده‌كه‌ن، چاودیِران پێانوایه‌ ڕوسیاش ڕۆلێكى شاراوه‌یى هه‌یه‌ بۆ لاوازكردنى ڕۆڵى ئێران له ‌ناوچه‌كه‌دا، بەپێی بۆچوونی چاودێران ڕوسیا ته‌نها چاودێری داڕوخانى ئابورى ئێران به‌هۆى سزاكانه‌وه‌ ناكات به‌ڵكو به‌شدارى له ‌داڕشتنى دیدى ئه‌مریكا له‌و ڕووداوه‌دا ده‌كات به ‌دیاریكراویش له ‌پرسى ده‌رهێنانى سوریا له ‌بلۆكى ئێرانیدا.

.دیداره‌كه‌ى سه‌در و خامنه‌یى په‌ته‌كه‌ ده‌خاته‌ گه‌ردنى كێى و له‌ گه‌ردنیى كێى تریشى ده‌كاته‌وه‌؟

له‌لایه‌كى تره‌وه‌، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ده‌نگى ته‌پڵ له‌ به‌ره‌ى دژبه‌یه‌كى ئیسرائیل و لوبنان و فه‌ڵه‌ستین و به‌عێراقیشه‌وه‌، وایكردووه‌ ڕاڤه‌یه‌كى تر بۆ دیمه‌نه‌كه‌ى سه‌در بكرێت كه‌ ته‌نها له‌ پابه‌ندبوونى پیاوێكى دینیدا كورتنه‌كرێته‌وه‌، ڕاڤه‌كارانى ئه‌و بۆچونه‌ ده‌ڵین، “سه‌ردانه‌كه‌ بازدانى سه‌دره‌ به‌ره‌و به‌ره‌ى به‌رگرى و خۆئاماده‌كردنه‌ بۆ پێكدادان له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیبدا كه‌ هه‌ڵگیرسانى ئه‌و شه‌ڕه‌ش ده‌كرێت له‌هه‌ر چركه‌ساتێكدا ڕووبدات.”

.

ئه‌وانه‌ى زیاتر به ‌گه‌رمییه‌وه‌ پشتگیری ئه‌و بۆچونه‌ى سه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن دەیبەستنەوە بە‌ هه‌ڵویستى سه‌دره‌وه‌ كه‌ له ڕاگەیەنراوەکەى 26ى ئابى ئه‌مساڵ له‌سه‌ر پرسى هێرشكردنه‌ سه‌ر چه‌ند باره‌گه‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى بڵاوى كردبووه‌وه‌ و سه‌در گومانى ئه‌وه‌ى كردبوو ئیسرائیل له ‌پشته‌وه‌ى هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبییە بێت له ‌عێراق.

.

هه‌واڵێكى ناخۆش بۆ هه‌ندێك كه‌س

گه‌رچى ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندى سیاسى و میدیاى ئێران به‌شێوه‌یه‌ك هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ و نه‌یانتوانیبوو ئاسوده‌ى خۆیانى تێدا په‌نهان بكه‌ن، به‌ڵام ڕاڤه‌یه‌كى ترى دیمه‌نه‌كه‌ وا ده‌كات ئه‌و ناوه‌ند و لایه‌نانه‌ ببنه‌ قوربانى یه‌كه‌م له ‌نزیكبوونه‌وه‌ى نێوان سه‌در و سوپاى پاسدران بە تایبەت سه‌در له ‌نێوان خامنه‌یى و سوله‌یمانیدا ده‌ركه‌وت یه‌كێكیان لاى ڕاسته‌وه‌ و ئه‌ویى تریشیان لاى چه‌په‌وه‌.

.

سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له ‌ناوه‌ندى بڕیارى ڕه‌وتى سه‌درییه‌وه‌ به ‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: “سه‌در پلانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى چه‌ند گرفتێكى ئێران كه ‌په‌یوه‌ندیان به ‌دۆخى سیاسى و ده‌وڵه‌تتدارى عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌  داناوه‌ و به‌وه‌ش ویستویه‌تى پشێوییه‌كانى باڵى سوپاى پاسداران له ‌عێراقدا ڕێكخاته‌وه‌.

.

دیداره‌كه‌ى سه‌در و خامنه‌یى په‌ته‌كه‌ ده‌خاته‌ گه‌ردنى كێى و له‌ گه‌ردنیى كێى تریشى ده‌كاته‌وه‌؟

سەرچاوەکەى ڕه‌وتى سه‌در ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵكى عێراق له ‌هه‌ندێ ده‌ستوه‌ردانى ئێران له ‌كاروبارى عێراق دا ڕوداوى سوتاندنى کونسوڵگەری ئه‌و وڵاته‌ى له ‌شارى به‌سڕه‌ى لێكه‌وته‌وه‌ بۆیه ‌لێكتێگه‌یشتنى زیاتر بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى هه‌ردوو وڵات ئه‌گه‌رێكى ڕه‌وایه‌  به ‌تایبه‌تى كه‌ سه‌در ڕابه‌رایه‌تى بكات وه‌كو یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ى كه‌ سه‌نگ و قورسایى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه‌ وه‌ك له‌وه‌ى كه‌ ده‌یان لایه‌نى سیاسى تر هه‌ن و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاره‌ و چه‌كیان پێده‌درێت به‌ڵام له ‌گۆڕه‌پانى سیاسى و جه‌ماوه‌ریدا سه‌نگێكى ئه‌وتۆیان نییه‌ وزۆرجاریش پاشه‌كشه‌یان به‌و په‌یوه‌ندییه‌ كردووه‌.

.

چیرۆكى ده‌مه‌ قاڵیى له‌گه‌ڵ سوله‌یمانیى دا

له ‌چركه‌ساتى یه‌كه‌مى دیداره‌كه‌دا هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى ناونیشانى ئه‌وه‌یان به‌و سه‌ردانه‌ به‌خشى كه‌ سه‌در مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هه‌دى له‌و ته‌وقه‌ ڕزگار بكات كه‌ كوتله‌كانى په‌رله‌مان خستویانه‌ته‌ گه‌ردنیه‌وه‌ و خه‌ریكه‌ ده‌یخنكێنن.

.

به‌پێى گوێره‌ى چه‌ند زانیارییه‌ك كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و چەند سه‌ركرده‌یه‌كى ڕه‌وتى سه‌دریش كه‌ قسه‌یان بۆ ناس كورد كردووه‌ نه‌ پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه‌ و نه ‌ڕه‌تیشانكردووه‌ته‌وه‌، له ‌سه‌ردانه‌كه‌ى دا بۆ شارى قومى ئێران سه‌در له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانییدا كۆبووه‌ته‌وه‌ و داواى لێكردووه‌ لایه‌نه‌ چه‌كداره‌كانى نزیك له ‌سوپاى پاسداران ده‌ست له‌ فشاركردن بۆسه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌ڵبگرن، به ‌تایبه‌ت ئه‌و كرده‌وانه‌ى كه‌ پاشه‌كشه‌یان به ‌پرۆسه‌ى سیاسى له‌و ڕوداوانه‌دا كردووه‌، وه‌كو پێش حكومه‌ت كه‌وتن له‌ڕوداوى هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گاكانى حه‌شد و بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى سه‌یر له‌و باره‌یه‌وه‌، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى هه‌بوونى هێزى به‌رگریی ئاسمانى له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌.

.دیداره‌كه‌ى سه‌در و خامنه‌یى په‌ته‌كه‌ ده‌خاته‌ گه‌ردنى كێى و له‌ گه‌ردنیى كێى تریشى ده‌كاته‌وه‌؟

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانیش ناكۆكى له‌نێوان سه‌در و سوله‌یمانیدا تا ئاستى مشتومڕ ڕویداوه‌ و قاسم سوله‌یمانى ئاماده‌یه‌كى ته‌واوى بۆ داواكارییه‌كانى سه‌در پیشاننه‌داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌دا بشكێت و ڕۆڵێ خۆى وه‌كو فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق بگیِڕێت، ته‌نانه‌ت مشتومڕه‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك قاسم سوله‌یمانى شوێنى كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌جێى بهێلێیت و هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌یاندنى توڕه‌ییه‌كانى له‌سه‌ر سه‌در بگه‌یه‌نێته‌ خامنه‌یى بۆ ڕۆژى یادى عاشورا.

.

تویتی گوماناوی

پاش بەجێهێشتنی ئێران لەگەڵ ئاشکرابوونی هەواڵی دروستکردنی هێزى به‌رگریی ئاسمانى حه‌شدى شه‌عبى سه‌ردانه‌كه‌ وا لێكدرایه‌وه‌ كه ‌ته‌نها ڕه‌هه‌ندى دینى هه‌بووه‌ و به‌ده‌ر بووه‌ له ‌ڕه‌هه‌ندى سیاسى، تویتەکەى سه‌در كه‌ پێش جێهیشتنى شارى قوم و دواى چه‌ند كاتێژمێریك به‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ى لێدوانه‌كه‌ى ئه‌بو مه‌هدى موهەندیس له‌باره‌ى دامه‌زراندنى هێزى به‌رگریی ئاسمانیه‌وه‌ هات، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى سه‌باح ساعدى سه‌ركرده‌ له ‌ڕه‌وتى سه‌در ڕاڤه‌یه‌كى بۆ تویتەکەى سه‌در كرد و ڕایگه‌یاند، “تویتەکەىسه‌در پلانى دامه‌زراندنى هێزى به‌رگریی ئاسمانى له‌باربرد”، بەوەش ته‌واوى سیناریۆكه‌ ڕوون بووەوە.

.

نائومێدى عه‌ره‌بى

له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ركه‌وتنه‌ نوێیه‌كه‌ى سه‌دردا ده‌كرێت بوترێت هه‌ندێ وڵاتانى عه‌ره‌بى توشى نائومێدى ده‌بن چونكه‌ له‌ساڵانى ڕابردوودا وایان لێكده‌دایه‌وه‌ كه‌ سه‌در به‌ره‌نگارى هه‌یمه‌نى ئێران له ‌عێراقدا ده‌بێته‌وه‌ و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ چه‌ندین ڕاڤه‌ى جیاوازى بۆ ده‌كرا، له ‌ئاكامیشدا ده‌ركه‌وت هه‌موو ئه‌و وڵات و لایه‌نانه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى دوژمنى دوژمنه‌كه‌م دۆستمه‌ مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد.

دیداره‌كه‌ى سه‌در و خامنه‌یى په‌ته‌كه‌ ده‌خاته‌ گه‌ردنى كێى و له‌ گه‌ردنیى كێى تریشى ده‌كاته‌وه‌؟

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل