fbpx
Shadow Shadow

دیانا کەرەزۆن گۆرانییەک بە زمانى کوردى بڵاودەکاتەوە (ڤیدیۆ)

10:35 هه‌ینی 04 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

دیانا کەرەزۆن، ژنە گۆرانى بێژ و پۆپستارى عەرەب بۆ یەکەمین جار بە زمانى کوردى گۆرانییەک بەناوى (خاکى شیرین)ى بڵاوکردەوە کە بەرهەمەکە لەنێوان شارى هەولێر و تورکیا تۆمارکراوە.

.

دایکى دیانا کەرەزۆن بە رەچەڵەک کوردە و هەر بەو هۆیەشەوە دیانا حەزى بەوە بووە وەک دەربڕینى خۆشەیستى خۆى بۆ دایکى گۆرانییەک بە زمانى کوردى بڵێت.

.

لەم گۆرانییەدا دیانا کەرەزۆن بە جلوبەرگى کوردییەوە دەردەکەوێت و وێنەى کەڤەرى گۆرانییەکەش بە وێنەى دیانا بە جلوبەرگى کوردییەوە رازێنراوەتەوە.

.

تێکست و ئاوازى گۆرانى (خاکى شیرین) لەلایەن هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئامادەکراوە و یه‌ڵدان ئۆزگول كاری دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌.

.

دیانا کەرەزۆن گۆرانیبێژی پۆپستاری ناسراوی ئوردنە. لە 30ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1983 لە کووەیت لە دایک بووەو لە عەممانی پایتەخت ژیاوە.

.

بنەماڵەی کەرەزۆن لە سووریاوە ھاتوون و دایکی بە رەچەڵەک کوردە. لە ساڵی 2003ەوە دیانا ھەرە باشترین گۆرانیبێژی وڵاتی ئوردنە و لەلایەن شا و شاژنی ئوردن خەڵاتکراوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل