fbpx
Shadow Shadow

کشانەوە لە ڕۆژئاواى کوردستان

“دیاریی ژەهراویی” ترەمپ بۆ ئەردۆغان

19:15 سێ شه‌ممه‌ 08 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

بڕیارە کتوپڕەکەى دۆناڵد تڕەمپ بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا، ڕێگەى لەبەردەم تورکیا کردووەتەوە بۆ ئەنجامدانى لەشکرکێشى بۆ سەر ئەو ناوچانە کە لەژێر دەستى هێزەکانى سوریاى دیموکراتدایە، بەڵام هەندێک ئەو هەنگاوە بە “دیارییەکى ژەهراویی” ترەمپ بۆ ئەردۆغان ناودەبەن.

.

بڕیارەکە لەگەڵ دەرکردنیدا کاردانەوەى خێرا و بەرفراوانى لێکەوتەوە و بووە باسى گەرمى میدیاکان لەسەر ئاستى جیهان، ئەوەش پاڵى بە ترەمپەوە نا رونکردنەوەى زیاتر بدات لەو بارەیەوە و کوردەکان دڵنیابکاتەوە کە جێیان ناهێڵێت.

.

کوردەکانى سوریا کە ساڵانێکى زۆرە هاوپەیمانى سەرەکى ئەمریکان لەشەڕى ڕوبەڕووبونەوەى داعشدا، بڕیارەکەیان بە “لێدانى خەنجەر لە پشتەوە” ناوبردووە، لەگەڵ ئەوەشدا جەختدەکەنەوە کە بەدرێژایی سەرسنورەکانیان جەنگ لەگەڵ تورکیا ڕادەگەیەنن ئەگەر ئەو وڵاتە لەشکرکێشى بکات.

.

“دیارییەکى ژەهراویی”

"دیاریی ژەهراویی" ترەمپ بۆ ئەردۆغان

عەبدولبارى عەتوان، نوسەر و ڕۆژنامەنوس و سەرنوسەرى ڕۆژنامەى “رأي اليوم”ى لەندەنی لەوتارێکدا نوسیویەتى “بڕیارە کتوپڕەکەى ترەمپ بۆ کشانەوە لە باکورى سوریا، ڕەنگە پێدانى دیارییەکى ژەهراوى و بۆمبڕێژکراو بێت بە ئەردۆغان و ڕاکێشانى سوپاکەى بێت بەرەو مەترسی، کە قورسە لێی دەربچێت”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لەلایەن ترەمپەوە و دەرچوونى لەو شەڕە، تەنها لێدانى چەقۆیەکى ژەهراویی نوێ نییە کە لەپشتى کورد دەدرێت، بەڵکو سەرەتاى کشانەوەى سەربازى تەواوەتى ئەمریکایە لەناوچەکە.

.

“خیانەتى ترەمپ لە کوردەکان”

"دیاریی ژەهراویی" ترەمپ بۆ ئەردۆغان

هەر لەسەر بڕیارەکەى ترەمپ، رۆژنامەى گاردیان بابەتێکى بەناونیشانى “خیانەتى ترەمپ کوردەکان توڕەدەکات و هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا دەکات” بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، لەسەرەتاى ساڵى 2015 ئەمریکا داواى لە کوردەکان کرد یارمەتیان بدات، لەکاتێکدا داعش بە ئاسانى بەسەر چەندین سوپاى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا سەرکەوت.

.

نوسەرى بابەتەکە ئاماژەى بەوەکردووە، دواى چوار ساڵ لەو مێژووە، هێزە کوردییەکان لەلایەن ئەمریکاوە دووردەخرێنەوە، هاوکات لەگەڵ هێرشى چاوەڕوانکراوى تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردییەکان.

.

باسى لەوەشکردووە، لەکاتێکدا ئەمریکا هێزەکانى دەکشێنێتەوە، فەرماندە کوردەکان توڕەیی خۆیان دەردەبڕن و داواى رونکردنەوە دەکەن.

.

بەوتەى نوسەرەکە، هاوپەیمانى کوردەکان لەگەڵ رژێمى سوریا بۆ دورخستنەوەى تورکیا، یەکێک لەو بژاردە کەمانەی بەردەست کوردەکانە، کە روبەڕووى قورسایی زۆر دەبنەوە ئەگەر بەتەنها روبەڕووى هێرشى بەرفراوانى تورکیا ببنەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل