fbpx
Shadow Shadow

دۆناڵد تڕەمپ: لەماوەیەکی نزیکدا سزای توند بەسەر تورکیا دەسەپێنین

17:15 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد –

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەفەرمی سزادانی تورکیای بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ڕاگەیاند.

.

کەمێک لەمەوبەر دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتێکی نوێیدا ڕایگەیاند “لەگەڵ سیناتۆر لیندسی گراهام و چەند ئەندامێکی دیکەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکین بۆ سەپاندنی سزای توند بەسەر تورکیا”.

.

دۆناڵد تڕەمپ ئاماژە بەوە دەکات “وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاش ئامادەکاری بۆ ئەو سزایە کردوە و هەموومان کۆکین لەوەی سزای تورکیا بدەین لە ماوەیەکی نزیکدا ئەگەر ئەوەی داوامان لێکردوە قبوڵی نەکات”.

.

هاوکات وەزارەتی خەزینەی ئەمریکاش ئاشکراى کردووە “ئێمە لیستێکمان ئامادەکردوە بۆ سزادانی تورکیا کە چەندین کەسایەتی و دامەزراوەی ئەو وڵاتەی تێدایە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل