fbpx
Shadow Shadow

تڕەمپ و کیم لە کۆریای باکوور کۆبوونەوە

09:50 یه‌ك شه‌ممه‌ 30 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

سەرۆکی ئەمریکا و  سەرۆکی کۆریای باکووڕ لە ناوچەی لە چەک داماڵدراوی نێوان هەردوو نیمچە دوورگەی کۆریا کۆبوونەوە و دیدارێکیان ئەنجامدا.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2019، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراو لە ناوچەی لە چەک داماڵدراوی نێوان هەردوو نیمچە دوورگەی کۆریا لەگەڵ کیم جون ئون سەرۆکی کۆریای باکوور کۆبوویەوە.

.تڕەمپ و کیم لە کۆریای باکوور کۆبوونەوە

دۆناڵد تڕەمپ یەکەم سەرۆکی ئەمریکایە، دوای دابەشبوونی هەردوو کۆریا لە ساڵی 1953ەوە دەچێتە خاکی کۆریای باکوور.

.

دیدارەکەی ئەمڕۆی تڕەمپ و کیم، لە دوای لوتکەی هانۆی ڤێتنام دێت، کە بەهۆی نەگەیشتن بە ڕێککەوتن ساردی کەوتە نێوان هەردولا و گفتوگۆکان هەڵپەسێردران.

.

دۆناڵد تڕەمپ، لە کاتی گەیشتن بە ناوچەی لە چەک داماڵدراو بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: “دەکرێت ئەم دیدارە لە کۆشکی سپی ئەنجام بدرێت” ئەوەش دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆکی کۆریای باکوری بۆ ئەمریکا.

تڕەمپ و کیم لە کۆریای باکوور کۆبوونەوە

.

لەسەر دیدارەکە کیم جون ئون سەرۆکی کۆریای باکوور، بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، دیدارەکەیان زۆر ئەرێنی بووە و وتی: ” پەیوەندیی هەردولایان بەهێز دەکات.”

.

سەرۆکی کۆریای باکوور وتیشی، “ئەگەر بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی باش نەبوایە، ئەم دیدارە کتوپڕە ئەنجام نەدەدرا، هیوادارم ببێتە بناغەی پەیوەندییەکی باش لە داهاتودا کە دەرەنجامەکانی ئەو پەیوەندییە لای خەڵکی پێشبینی کراو نەبن.”

.

هەروەها لە سەر کۆبوونەوەکەیان دۆناڵد تڕەمپ وتی: “شانازی دەکەم هاتوومەتە کۆریای باکوور و ئەو هێڵەم بڕی و هاتمە ناو کۆریاوە، ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە و ئەو پەیوەندییەی دروستمان کردووە زۆر مانادار دەبێت بۆ زۆر کەس.”

.

تڕەمپ بە ڕۆژنامەنوسانی وت: دوای دیدارەکەی ئەمڕۆ گفتوگۆکان لە سەر پرسی چەکە ئەتۆمییەکانی کۆریا دەستپێدەکەنەوە.

.

دوایین دیداری دۆناڵد ترەمپ و کیم جون ئون، 27ی شوباتی ئەمساڵ لە لوتکەی هانۆی لە ڤێتنام بوو کە تێیدا نەگەیشتنە هێچ ڕێککەوتنێک و بەهۆیەوە گفتوگۆکانیان لە سەر پرسی ئەتۆمی کۆریای باکور هەڵپەسێردران.

 

ترەمپ وەک یەکەم سەرۆکی ئەمریکا لە مێژوودا سەردانی کۆریای باکوری کرد

ترەمپ وەک یەکەم سەرۆکی ئەمریکا لە مێژوودا سەردانی کۆریای باکوری کرد#ناس_ڤیدیۆ

Gepostet von NAS – KURD am Sonntag, 30. Juni 2019

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل