fbpx
Shadow Shadow

دۆناڵد ترەمپ پەیامێکی دیکەی بە فارسی ئاڕاستەی ئێران کرد

11:29 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پەیامێکی دیکەی بە زمانی فارسی ئاڕاستەی ئێران کرد و ڕایگەیاند، هیچ بۆی گرنگ نییە ئێران ڕێکدەکەوێت لەگەڵیان یاخود نا، بەڵام ئەوەی گرنگە چەکی ئەتۆمیان نه‌بێت و هاووڵاتیانی خۆیان نەکوژن.

.

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا بە زمانی فارسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد :”ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمڕۆ ئاماژەی بەوەکرد کە سزاکان و خۆپیشاندانەکان ئێران ناچار بە ڕێککەوتن دەکات، لە ڕاستیدا هیچ بۆم گرنگ نییە ئایا ئەوان ڕێکدەکەون یاخود نا، ئەوە پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە”.

.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی گرنگە، چەکی ئەتۆمییان نەبێت و خۆپیشاندەرانیش نەکوژن.

.

لەدوای سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران بۆ ماوەیەک و کوشتنی سەدان کەس و گرتن و برینداربوونی هەزارانی دیکە، چەند ڕۆژێکە لەدوای خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئوکراینییەکە، خۆپیشاندانەکان دەستیانپێکردووەتەوە و دەسەڵاتدارانی ئەمریکاش چەند جارێک پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەربڕیوە.

دۆناڵد ترەمپ پەیامێکی دیکەی بە فارسی ئاڕاستەی ئێران کرد

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل