fbpx
Shadow Shadow

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کوشتنی قاسم سولەیمانییەوە وتارێکی پێشکەشکرد

23:21 هه‌ینی 03 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

لە وتارێکدا لەبارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، قاسم سولەیمانیان کوشتووە بۆ ئەوەی شەڕێک بوەستێنین و چیتر سەردەمی تیرۆریزمی قاسم سولەیمانی کۆتایی هات، وتیشی: “هەموو کارێک دەکەم بۆ پاراستنی ئەمریکییەکان”.

،

کەمێک لەمەوبەر، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا یەکەمین وتاری دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: “بەفەرمانی ئێمە قاسم سولەیمانی گەورە تیرۆرستی ئێرانی کوژراوە، چونکە هێزەکانی ناوبراو هێرشی موشەکیان کردووەتە سەر ئەمریکییەکان لە عێراق و بە فەرمانی ناڕاستەوخۆی سولەیمانی هێرش کراوەتە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا”.

،

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد: “قاسم سولەیمانی ماوەی دەیان ساڵە بەشدارە لە ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەندین کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامداوە، بەڵام ئێستا سەردەمی تیرۆریزمی قاسم سولەیمانی کۆتایی هات و دەبوو زۆر زوتر ئەم کارەشمان بکردایە”.

،

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد: “ئێمە فەرمانمان کردوە بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی بۆ ئەوەی خەڵکی ئێران و جیهان بپارێزین و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕونەدات، هەروەها ئێمە بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ئەمریکا لەناوچەکە ئەو کارەمان کرد و جگە لەوەش ئامادەین هەموو کارێک بۆ پاراستنی هەر هاوڵاتییەکەی ئەمریکی بکەین”.

،

لەکۆتایی وتەکانیشدا تڕەمپ وتی: “ئێمە ڕێز لە گەلانی ئێران دەگرین و ئەوان گەلێکی ڕەسەن و جیاوازن نابێت خەڵکی خراپ بەڕێوەیان بەرێت و ئەوان شایەنی حکومڕانی باشن”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل