fbpx
Shadow Shadow

دۆناڵد ترەمپ شێوازى کوشتنى کوڕەکەى بن لادنى ئاشکرا کرد

16:35 شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا هەواڵى کوژرانى حەمزە بن لادن، پشتڕاستدەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات ناوبراو لە ئۆپراسیۆنێکى تایبەتدا کوژراوە.

.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لەبارەى شێوازى کوشتنى کوڕەکەى بن لادن، رایگەیاند “حەمزە بن لادن لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنیێکى لەناوبردنى تیرۆردا لەسەر سنورى ئەفغانستان و پاکستان، کوژراوە”.

.

حەمزە کوڕى ئوسامە بن لادن سەرۆکى رێکخراوى قاعیدەیە کە لە ساڵى 2011 لە بۆردومانێکدا بۆ سەر ناوچەى ئابوت ئاباد لە پاکستان، کوژرا.

.

لەدواى کوژرانى بن لادن، سەرکردەکانى رێکخراوى قاعیدە حەمزەیان وەک جێنشینى باوکى بۆ سەرۆکایەتیکردنى قاعیدە ناساند و ئەویش بەڵێنى ئەوەیدا بوو تۆڵەى خوێنى باوکى بکاتەوە.

.

حەمزە بن لادن لەدواى هێرشەکانى 11ى سێپتەمبەرى 2001 لەگەڵ چەند ئەندامێکى ترى قاعیدە بەرەو ئێران هەڵهاتن و پاشان حەمزە و خێزانەکەى گوێزرانەوە بۆ ناوچەى سنورى پاکستان و چەند سەرچاوەیەکیش ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد ناوبراو لەم چەند ساڵەى رابردوودا گەشتى سوریاى کردووە.

.

حه‌مزه‌ بن لادن ته‌مه‌نی 30 ساڵ بوو، پێشتر لەلایەن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاوە پاداشتی يه‌ك مليۆن دۆلار ته‌رخانكرا بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ زانيارى دروست له‌باره‌یەوە بدات و ببێته‌ هۆى ده‌ستگيركردنى.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل