ناس کورد-
لەکاردانەوەی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم لەلایەن کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا هۆشداری بەو وڵاتەدا و ڕایگەیاند:” ئێران یاری بە ئاگر دەکات”.
.
دوای ڕاگەیاندنی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە بۆ زیاتر لە 300 کیلۆ لە ڕۆژێکدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆشداری بە ئێراندا و وتى:”ئێمە دەزانین خەریکی ئەنجامدانی چ کارێکن، ئێران خەریکە یاری بە ئاگر دەکات، بۆیە هیچ قسەیەکم بۆیان نییە”.
.
پێشتر وتەبێژی کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا لە کاردانەوە بەرامبەر کارەکەی ئێران ڕایگەیاند بوو، پێدانی مۆڵەتی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ئێران لە ژێر ناوی ڕێککەوتنی ناوەکی لە بنەڕەتەوە هەڵە بوو.
.
لە راگەیەندراوەکەى کۆشکی سپی ئاماژە بەوەش درابوو، فشار و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت و هەرگیز ڕێگە نادەن ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت.
.
دوێنێ (دووشەممە، 1ى تەموزى 2019) ئاژانسی ههواڵی فارس بڵاویکردەوە، حكومهتی تاران سنوری ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی لهسهدا 3،67 كه دهكاته 300 كیلۆگرام وهك ئهوهی له رێككهوتنی ئهتۆمیدا دیاریكراوه، تێپهڕاندووه.
.