fbpx
Shadow Shadow

دۆناڵد تره‌مپ هۆكاری راگرتنی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ئاشكرا ده‌كات

17:23 هه‌ینی 21 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد-

دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پێش 10 خولەک فەرمانی هێرشەکەی بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە و ئه‌و وه‌ڵامه‌ی به‌ گونجاو نه‌بینیوه‌ لەگەڵ تێکشکاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەكه‌.

.

لە چەند تویتێکدا کە به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ (هەینی) بڵاویکردونەتەوە، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ڕووداوەکانی دوێنێوە نووسیویەتی “ڕاگرتنی هێرشەکە بۆ سەر ئێران. بەهۆی ئەوەوە بووە کە ئەو وەڵامدانەوەیە گونجاو نەبووە لەگەڵ ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکە ئەمریکیەکە، لە بەرامبەردا بڕیاری سەپاندنی سزای زیاتریداوە بۆسەر ئەو وڵاتە”.

.

ترەمپ لە تویتێکی تردا ئاماژەی بەوە کردووە، لە 10 خولەکی کۆتایدا بڕیاری هێرشەکەی ڕاگرتووە و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌، پەلە ناکات لە بڕیارەکانیدا.

.

ترەمپ دەشڵێت:”سوپاکەمان تازەیە و خۆی ڕێکدەخاتەوە، هەروەها ئامادەیە و بە جیاوازییەکی زۆرەوە پێش سوپا باشەکانی جیهان کەوتووە”.

.

هێمای بۆ ئەوەشکردووە، لە ژمارەیەک ڕاوێژکاری پرسیوە کە ژمارەی قوربانیانی هێرشەکە چەند دەبێت، ئەوانیش لە وەڵامدا پێیان وتووە، 150 کەس، هەربۆیە ئەویش فەرمانی ڕاگرتنی بڕیارەکەی داوە.

.

دوای تێکشکاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداودا لەلایەن ئێرانەوە، ئێوارەی دوێنێ (پێنجشەممە)، دۆناڵد ترەمپ لەوەڵامی ڕۆژنامەنوساندا وتی “بۆ خۆتان دەبینن کە هێرش دەکەینە سەر ئێران یان نا”!

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل