fbpx
Shadow Shadow

دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق هاته‌ ده‌نگ

15:39 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس كورد-

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌غدا هاته‌ ده‌نگ و ئێرانی به‌ پلانداڕێژه‌ری ئه‌و كاره‌ دایه‌ قه‌ڵه‌م و به‌ڵێنی سزادانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌دا.

.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كاردانه‌وه‌ی سوتاندنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند “له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ سزای ده‌ده‌ین”.

.

وتیشی، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌ به‌غدا بپارێزن.

.

لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌) به‌شێك له‌ هاووڵاتی و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌رامبه‌ر بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا گردبوونه‌وه‌ و دواتر به‌شێك له‌ دیوای باڵیۆزخانه‌كه‌یان سوتاند.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل