fbpx
Shadow Shadow

"له‌ هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران هیچ سه‌بازێكمان زیانی پێنه‌گه‌یشت"

دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئێران: كه‌مپینی تیرۆرتان ئیتر لێ قبوڵ ناكه‌ین

19:35 چوار شه‌ممه‌ 08 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

سەرۆکی ئەمریکا له‌كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق هەڕەشەی توندی لەو وڵاته‌ كرد و رایگه‌یاند :”دەبێت ئێران کۆتایی بە پشتگیرکردنی تیرۆر بهێنێت”.

.

دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە واشنتنی پایته‌ختی ئەمریکا ئەنجامدا، لە کۆنگرەکەدا، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئامادەبوون.

.

دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکۆنگرەکە ڕۆژنامەوانییەکەدا قسەکانی بەوەسفكردنی خۆی دەستپێکرد وتی :”لەو کاتەوەی بوومەتە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وتومە هەرگیز و هیچ کاتێک ئێران ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئێستاش بەردەوامم لەسەر ئەو دروشمە و کاری بۆ دەکەین”.

.

دەربارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار دۆناڵد تڕەمپ، وتی :”هیچ سەرباز و هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە هێرشەکەی ئەمریکادا زیانی پێنەگەیشتوە و تەواوی ئەمریکییەکان سەلامەتن و سەربازە بەناوبانگ و گەورەکانمان لەوێ بوون سەلامەتن و هیچ زیانێک بەوان و بە سەربازە عێراقییەکانیش نەگەیشتوە تەنها کەمێک زیانی ماددی بەر بنکەکە کەوتوە و هۆکاری شکستپێهێنانی هێرشەکەش ئەو سیستەمە بەرگریە بەهێزەیە کە لەوێ دامانناوە”.

.

تڕەمپ وتی: “ئەو ڕۆژانە کۆتایی هات کە ئێران دەیویست ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئیتر لێی قبوڵ ناکەین پاڵپشتی گروپە تیرۆستیەکان بکات، ئێران دایکی تیرۆرە بەڵام ئەو ڕۆژانە کۆتایی هات”.

.

لەبارەی کوژرانی سولەیمانییەوە تڕەمپ باسی لەوەکرد: “قاسم سولەیمانی هۆکار بوو بۆ هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەکە و هاوکات پاڵپشتی گروپە تیرۆستییەکانی عێراق و سوریا و لوبنان و ئەفغانستانی کردوە و پلانی داناوە هێرش بکاتە سەر بنکە ئەمریکییەکان و بەهۆی ئەوەوە هاوڵاتییەکی ئەمریکی کوژرا بۆیە من بڕیاری کوشتنی سلێمانیم داوە و بە کوشتنی سلێمانیش بە ئێرانمان وت کە ژیانی خۆتان بپارێزن و ئیتر پشتگیریکردنی تیرۆرتان لێ قبوڵ ناکەین”.

.

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی نوێی کرد و وتی: ” ئێران دۆزەخی لە لوبنان و سوریا و عێراق و ئەفغانستان دروست کردوە و سزای توند و نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنین لەبەرامبەر ئەو کارانەیاندا و سزاکانی ڕابردوش بەردەوام دەبێت”.

.

ترەمپ ئەوەشی وت: “کاتی ئەوە هاتوە ئەڵمانیا و و فەرەنسا و چین و ڕوسیا و بەریتانیاش وەکو ئێمە، دان بەوەدا بنێن کە ئێران وڵاتیکی تیرۆستییە و دەبێت مامەڵەی خۆی بگۆڕێت و ئەوانیش لە ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی هەروەک ئێمە بکشێنەوە و داواش دەکەم ناتۆ زیاتر بەشدار بێت لە پڕۆسەی ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا”.

.

سەرۆکی ئەمریکا کۆتایی قسەکانی بە هەڕەشە هێنا و وتی :”ئێمە چیدیکە ڕیگا نادەین کەمپینی تیرۆری ئێران بەردەوام بێت و سوپاکەمان بەهێزترینی جیهانە لەژێر دەسەڵاتی منیشدا زیاتر پەرەی پێدراوە و موشەکی زۆر پێشکەوتوو و وردمان دروست کردوە بەڵام نامانەوێت بەکاری بهێنین، بە بەرپرسان و هاووڵاتیانی ئێرانیش دەڵێم کە ئێمە دەمانەوێت داهاتویەکی جوانتان بۆ دروست بکەین و وڵاتێکی شایستە و پڕ ئاشتی و کامەرانیتان بۆ دروست بکەین کە شایستەی خۆتان بێت و واز لە نانەوەی ئاژەوە بهێنن”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل