fbpx
Shadow Shadow

دۆلار پارێزگارى لە نرخە بەرزەکەى دەکات

11:07 سێ شه‌ممه‌ 07 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەرانبەر دینارى عێراقى بەبەرزى ماوەتەوە، دواى ئەوەى دوێنێ (دووشه‌ممه‌) بەهۆى هەڕەشەکانى ترەمپەوە بۆ سەپاندنى سزا بەسەر عێراقدا، ڕووى لەبەرزبوونەوە کرد.

.

فەرید محەمەد، لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ (سێشەممە، 7ی کانونی دووەمی 2020)، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە 122 هەزار و 250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت”.

.

وتیشى، 100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر نۆ هەزار و 100 دیناری عێراقییە، هەروەها، نرخی 100 لیرەی تورکیش 20 هەزار و 700 دینارە.

.

هەروەها 100 یۆرۆ بە 135 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش 159 هەزار دینارە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل