fbpx
Shadow Shadow

داوای 50 ملیۆن دینار قەرەبووی لێدەکرێت

دۆسیەی فەرهاد پیرباڵ چی بەسەر هات؟ ئازاد دەکرێت یان لە زیندان دەمێنێتەوە؟

11:28 دوو شه‌ممه‌ 05 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بنەماڵەی فەرهاد پیرباڵ و خاوەنی کتێبخانەی وەفایی بە نێوەندگیری لیژنەیەکی حکومەت بۆ ئازادکردنی پیرباڵ لە گفتوگۆدان.

.

سۆران عەزیز خاوەنی ماڵی وەفایی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “دوای چەند رۆژێک لە دەستگیرکردنی فەرهاد پیرباڵ، بەشێک بنەماڵەکەی هاتنە لامان و داوایان کردووە فەرهاد ئازاد بکرێت و هەروەها لیژنەیەک لە حکومەتی هەرێمەوە پێکهاتوە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە.”

.

سۆران عەزیز وتی: “خۆشمان هەستمان کردوە کە ئەو دۆخە دەرونییەی دکتۆر فەرهادی تێدایە هی ئەوە نییە لە زیندان بێت بەڵکو دەبێت چارەیەکی باشتری بۆ بدۆزرێتەوە”.

.

بەرەبەیانی رۆژی یەک‌شەممە 14ی تەمووزی ،2019 دکتۆر فەرهاد پیرباڵ کتێبخانەی ماڵی وەفایی لەشاری هەولێر سوتاند و لەسەر سکاڵای خاوەنی کتێبخانەکەش هەمان ڕۆژ لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراوە و تا ئێستا لە زیندانە.

.

سۆران عەزیز ئاماژەی بەوەدا ماڵی وەفایی زیانێکی زۆری بەرکەوتوە بەهۆی ئاگرتێبەردانەکەوە و زیاتر لە 5 هەزار کتێبیان سوتاوە.

.

“بە مەزەندەی خۆمان 50 ملیۆن دینار زەرەرمەند بوین و ئەگەر کەسێکیش ئەو قەرەبووە نەکاتەوە ئەوا لەڕوی ماددیەوە زۆر زەرەرمەند دەبین و ناتوانین بەردەوام بین، هەروەها ئێستا بەشێکی زۆری خەڵک وا تێگەێندراوە کە ئێمە تاوانبارین و ئێمە غەدرمان لە فەرهاد پیرباڵ کردوە بۆیە ئەو ماڵەکەی سوتاندوین” سۆران عەزیز وای وت.

.دۆسیەی فەرهاد پیرباڵ چی بەسەر هات؟ ئازاد دەکرێت یان لە زیندان دەمێنێتەوە؟

فەرهاد پیرباڵ دیمەنی سوتاندنی کتێبخانەکەی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە و دانی بەوەدا نا کە کتێبخانەکەی سووتاندووە، پیرباڵ هۆکاری سووتاندنی بۆ بڵاوکردنەوەی چەند کتێبێکی بێ ئاگاداری ئەو دانا.

.

خاوەنی کتێبخانەی وەفایی باسی لەوە کرد ئەوان دەیانەوێت ئەو زیانەی لێیان کەوتووە لەڕوی ماددی و مەعنەوەیەوە قەرەبو بکرێتەوە لە ئەگەری قەرەبوو کردنەوەش سکاڵاکەیان لە دژی فەرهاد پیرباڵ دەکشێننەوە.

.

خاوەنی کتێبخانەکە داوایەکی دیکەی لە فەرهاد پیرباڵ کردووە کە دوای ئازادکردنی دان بەوەدا بنێت کە کتێبەکانی بێ پرسی ئەو چاپ نەکراون.

.

ئەو وتی: “ئێمە لەبەردەم دادوەریش سەلماندومانە کە بەبێ رەزامەندی، کتێبەکانیمان چاپ نەکردوە، هەریەکە لە نوسەران دڵزار حەسەن و پەروین دەروێش و رزگار جەباری-مان بردووەتە بەردەم دادوەر و ئەوانیش شایەتییان داوە کە دکتۆر فەرهاد خۆی رێگەی پێمانداوە کە کتێبەکانی چاپ بکەینەوە”.

.

بەپێی ئەو گفتوگۆیانەی لە نێوان بنەماڵەی فەرهاد پیرباڵ و بەرپرسانی کتێبخانەکە ئەنجامدراون، کەسوکارەکەی ئامادەن لە بری کشانەوەی سکاڵاکە 35 ملیۆن دینار وەک قەرەبووی کتێبخانەکە بدەن.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، لە ئێستادا لیژنەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەن، ئێستا هەردوو وەزارەتی رۆشنبیری و شارەوانی لەسەر هێڵن، بۆ ئەوەی هاوكاری کتێبخانەکە بن و قەرەبوی بەشێک لە زەرەر و زیانە مادییەكان بکەنەوە.

.

چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتودا بنەماڵەی فەرهاد پیرباڵ و کتیبخانەی وەفایی لەسەر ئەو کێشەیە بگەنە رێککەوتن،  خاوەنی کتێبخانەکەش سکاڵاکەی بکشێنێتەوە و فەرهاد پیربال ئازاد بکرێت”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل