fbpx
Shadow Shadow

دۆسیەى ئەو ژنه‌ى له‌به‌رده‌م دادگاى هه‌ولێر له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا بەکوێ گەیشت؟

20:58 شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

پارێزەرى پێشووى ژنە کوژراوەکەى بەردەم دادگاى هەولێر زانیارى نوێ لەبارەى ئەو کەیسە بۆ ناس کورد دەخاتە ڕوو و ئاشکراى دەکات کەسوکارى ژنە کوژراوەکە سکاڵاى یاساییان لەدژى بکوژ تۆمارنەکردووە.

.

بڵند مسته‌فا، پارێزه‌رى پێشووى ژنه‌ كوژراوه‌كه‌ى به‌رده‌م دادگاى هه‌ولێر به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند” بكوژ و كوژراوه‌كه‌ ئامۆزاى یه‌كترین، دواى ڕوداوه‌كه‌ بكوژه‌كه‌ ده‌ستگیر كراوه، وته‌ى باوكى كوژراوه‌كه‌ش له‌دادگا وه‌رگیراوه‌ به‌ڵام هیچ سكاڵایه‌كى له‌دژى بكوژه‌كه‌ تۆمار نه‌كردووه‌ و  باوك و دایكى كوژراوه‌كه‌ ته‌نازولیان له‌كه‌یسه‌كه‌ش كردووه‌”.

.

ئاماژەى بەوەش کرد، له‌ئێستادا بکوژەکە ته‌نها به‌مافى گشتى ڕاگیراوه‌ تا پڕۆسه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ ته‌واو ده‌بێت و دواتریش دادگایى ده‌كرێت.

.

ئەو پارێزەرە روونیکردەوە ته‌نازولكردنى كه‌سوكارى كوژراوه‌كه‌ له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ و تۆمار نه‌كردنى سكاڵا‌ نابێتە هۆى ئەوەى بکوژ لە سزا دەربازى بێت و بەهۆى ئەوەى مافى گشتى لەسەرە بەدووریزانى بەهۆى تەنازولەکەوە مادەى زیندانیکردنى بکوژەکە بگۆڕدرێت بەو پێیەى پێشوه‌خته‌ بكوژه‌كه‌ خۆى بۆ تاوانه‌كه‌ ئاماده‌ كردووه‌ و تاوانه‌كه‌ بینراو بووه‌ و له‌به‌رده‌م چاوى خه‌ڵكیدا ئه‌نجامدراوه‌.

.

ڕۆژى 1 ى ئه‌یلولى 2019 له‌به‌رده‌م بیناى دادگاى شارى هه‌ولێر  و له‌میانى ڕایكردنى پڕۆسه‌ى دادگایى كردنیاندا به‌هۆى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى نێوانیانه‌وه‌، پیاوێك ده‌ستڕێژى گوله‌ى له‌ژنه‌كه‌ى كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌به‌رده‌م دادگادا ژنه‌كه‌ گیانى له‌ده‌ستدا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل