Shadow Shadow

دۆزینەوەی ماددەیەکی ‘شێرپەنجە’ لە پەتاتەی سورکراو

10:14 شه‌ممه‌ 16 ئادار 2019
article image

 

ناس کورد-

لەتوێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە کە پەتاتە ئەگەر بەپلەیەکی گەرمی بەرز سور بکرێتەوە، ماددەیەکی ژەهراوی کە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی هەیە دروستدەکات.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە شێرپەنجەییەکان، توێژینەوەیان لەسەر چەند جۆرە خۆراکێک کردووە، بۆیاندەرکەوتووە کە ماددەی ‘ئەکریمیلاید’ کەماددەیەکی شێرپەنجەییە بەڕێژەیەکی زۆر لە پەتاتەی سورەکراودا هەیە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە لێکۆڵینەوەکەیاندا، گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە پەتاتەی سورەکراو سەرەڕای ئەوەی خواستی زۆری لەسەرە، بڕێکی زۆر لەماددەی ‘ئەکریمیلاید’ کە ماددەیەکی شێرپەنجەییە و هۆکاری سەرەکییە بۆ دروستبونی چەندین گرێی شێرپەنجەیی، کە ئەو میکرۆبە، لەهەندێک ماددەی خۆراکیدا دروستدەبێت، ئەوەش بەهۆی پلەی گەرمی زۆرەوە، بەتایبەتی ماددە ڕوەکیەکان کە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرایتیان تێدایە، لەگەڵ بڕێکی کەم لە پڕۆتینات.

پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە، بەردەوامن لەسەر تاقیکردنەوەکان بۆ دڵنیابوون لەبڕی ئەو ماددە شێرپەنجەییە و دۆزینەوەی شێوازی خۆپاراستن لێی و شارەزابوون لە شێوازی هەڵگرتنی ماددە خۆراکییەکان.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل