fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"کۆمپانیایەکى ئەمریکى لە سەرکەوتن نزیکە"

دۆزینەوەى “دوژمنەکەى” کۆرۆنا نزیکبووەتەوە و گەیشتووەتە قۆناغی تاقیکردنەوە

10:51 چوار شه‌ممه‌ 26 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

چەندین کۆمپانیاى پزیشکى کێبڕکێ لەگەڵ کات دەکەن بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا، لەئێستادا هەوڵەکانى کۆمپانیایەکى ئەمریکیى بۆ دۆزینەوەى ڤاکسینێک گەیشتووەتە تاقیگە و لەچاوەڕوانیدایە.

.

تا ئێستا دۆزینەوەى چەند دەرمانێک بۆ چارەسەرى ئەو ڤایرۆسە ڕاگەیەنراوە، بەڵام هێشتا ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هیچ دەرمانێکى وەکو چارەسەرى باوەڕپێکراو نەناساندووە.

.

نوێترین دەرمان چییە؟

بەپێی ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانیى، دواى سێ مانگ لە بڵاوبونەوەى نەخۆشییەکە، کۆمپانیاى (مۆدێرنا) بۆ پیشەسازییە دەرمانییەکان یەکەم گروپى ڤاکسینى بۆ چارەسەرکردنى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا خستووەتە بەردەم پسپۆڕانى حکومى بۆ ئەوەى لەسەر مرۆڤ تاقیبکرێتەوە.

.

دواى ڕۆژێک لە ڕەوانەکردنى ڤاکسینەکە بۆ پەیمانگاى نیشتیمانى بۆ نەخۆشیەکانى هەستیارى و درمەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەمەبەستى تاقیکردنەوە، بەشدارییەکانى ئەو کۆمپانیایە بەشێوەیەکى بەرچاو ڕووى لەبەرزبونەوە کردووە.

.

هەواڵەکە دواى ئەوە دێت ژمارەى توشبوان بە ڤایرۆسەکە بەرزبووەتەوە کە لەسەرەتاى ئەم ساڵەوە لە چین سەریهەڵدا و 41 وڵاتى جیهانى گرتووەتەوە” ژمارەى توشبووان گەیشتووەتە 81 هەزار و ئەوانەشى کە بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ نزیکەى سێ هەزار کەس کە زۆربەیان لە چینن بەرزبووەتەوە.

.

کۆمپانیاى مۆدێرنا لەگەڵ پەیمانگاى نیشتیمانى بۆ تەندروستى گرێبەستێکى بۆ پێشخستنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا کردووە، بۆ بەرهەمهێنانى پڕۆتین کە شێوەى وەکو گوڵە گەنم وەهایە.

.

گەرچى ڤاکسینەکە بەشێوەیەکى خێرا پەرەى پێدراوە بەڵام ڕەنگە نزیکەى 18 مانگى پێبچێت تا ئامادەى دابەشکردن و فرۆشتن دەبێت ئەوەش دواى ئەوەى کە دەرکەوت بەکارهێنانى بۆ مرۆڤ سەلامەتە.

.

ڕاگەیاندنى هەوڵەکانى ئەو کۆمپانیایە لەکاتێکدایە سەرۆکى ئەمریکا داواى کردووە دوو ملیار و نیو دۆلار بۆ ڕوبەڕبونەوەى ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا و دەرەوە تەرخانبکرێت.

.

بودجەى کۆمپانیاى مۆدێرنا لەلایەن هاوپەیمانى لەپێناو داهێنان بۆ بەرەنگارى پەتا کتوپڕەکان دابینکراوە ئەوەش بەمەبەستى بەرەو پێشبردنى ڤاکسینەکان، هەروەها پەیمانگاى نیشتیمانى بۆ تەندروستى و چەندین زانکۆ و سەنتەرى بەرەو پێشبردنى ڤاکسینەکانیش هاریکاریان کردووە بۆ ئەوەى ڕێگەیەکى خۆپارێزى بەپەلە لەدژى ڤایرۆسەکە بدۆزرێتەوە.

.

لەنێو ئەو زانکۆیانەدا کە کار لەگەڵ کۆمپانیاکەدا دەکەن، زانکۆى تەکساسە لە ئۆستن بەمدواییانەش نمونەیەکى سێ ڕەهەندییان لەسەر پڕۆتینەکانى ڤایرۆسەکە بڵاوکردەوە.

.

تیمێکى ترى توێژەران لەسەر ئەو ڤایرۆسانەى کە پەیوەندیان بەکۆرۆناوە هەیە سەرقاڵى چەند لێکۆڵینەوەیەکن، بەتایبەت دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى سارس لەساڵى 2003 تیمەکە دەرفەتى ئەوەیان لەبەردەستتدایە لەسەر ڤایرۆسەکە نوێیەکە کە ناو نراوە کۆرۆنا کە وا دادەنرێت سەر بەیەک خێزانى ڤایرۆسى بن بەهۆى لێچکونى شێوەیەکەیانەوە، توێژینەوە بکەن.

.
دەرمانەکانى دیکە

لەئێستادا چەندین کۆمپانیاى ترى دەرمان لە جیهاندا پێشبڕکێى بەرهەمهێنانى ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسەکە دەکەن بەڵام مۆدێرنا یەکەم کۆمپانیایە کە ڤاکسینەکەى بردووەتە قۆناغى ئەزمونکردنەوە.

.

دوێنێ سێشەممە تەلەفزیۆنى فەرمى چین بڵاویکردەوە، دەرمانى دژە ڤایرۆسى کۆرۆنایان دۆزیوەتەوە، کە لە خومرە دروستکراوە و لە ڕێگەى دەمەوە دەدرێت بە توشبووەکان.

.

پرۆفیسۆر هوانگ جینهای لە زانکۆی تیانجینى چین دەڵێت، دەرمانەکە لە ڕێگەى بە ئامانجگرتنى پرۆتینی ڤایرۆسەکەوە هاوکاری توشبووەکان دەکات دژە ڤایرۆسەکە دروستبکات.

.

پێشتر و ڕۆژى 22ى ئەم مانگە، تۆڵاى فۆکس نیوزى ئەمریکى لەزارى بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى (گرێفکس) کە بارەگاکەى لە تەکسایە بڵاویکردەوە، ئەم هەفتەیە دەگەنە دۆزینەوەى چارەسەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا، هەنگاوى داهاتووش وەرگرتنى ڕەزامەندییە لە دەسەڵاتداران بۆ ئەوەى لەسەر ئاژەڵ تاقیبکەنەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئەگەرى پێدانى ڕزامەندى، دەرمانەکە بە خۆڕایی بەسەر وڵاتانى دیکەدا دابەشدەکرێت.

 

بەپێی میدیاى فەرمى چین بە پێچەوانەى ئەوەى کە ڤایرۆسەکە تەنها لەڕێگەى هەواوە بڵاودەبێتەوە، سکچونیش هۆکارێکى ترى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکەیە.

.

باسى لەوەش کردووە بەپێى ئەنجامى تویژینەوەیەکى مەیدانى چەند توێژەرێکى پزیشکى ئەوە خراوەتەڕوو، سەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە تەنها جەخت لەسەر توشبوونى ڤایرۆسەکە لەڕێگەى کۆکە و پژمین و هەواو و کۆئەندانى هەناسەدانەوە دەبێت و توشبوون بەڕێگەى کۆئەندامى هەرس فەرامۆشکراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل