fbpx
Shadow Shadow

"تائێستا نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ هاوکارییەکی پێشکەش نەکردوون"

دۆخی 300 هەزار ئاوارەی ڕۆژئاواى کوردستان لە وەرزی زستاندا بەرەو خراپی دەچێت

14:23 دوو شه‌ممه‌ 23 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆى هێرش و پەلامارەکانى سوپاى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان زیاتر لە 300 هەزار هاووڵاتى ئاوارە بوون و بەپاساوى دەستێوەرنەدانیش تا ئێستا ڕێکخراوە مرۆییەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکارى ئاوارەکانى نەکردووە و زیاتر لە 80 هەزار خوێندکاریش لەخوێندن بێبەش بوون.

.

خالید ئیبراهیم، سەرۆکى نوسینگەى ڕێکخراوە هاوبەشەکانى هەرێمى جزیرە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا، تائێستا زیاتر لە 300 هەزار هاووڵاتی ئاوارە بوون”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد،  نزیکەی 86 هەزار خوێندکاریش لە کانتۆنی حەسەکە لە خوێندن بێبەشبوون، بەڵام بۆ ئەوەى خوێندن لە هەرێمى جزیرە بەردەوام بێت، بەڕێوەبەرێتى خۆسەرى چەند کەمپێکى لەنزیک شارۆچکەى تۆینە دروستکردووە کە 12 کیلۆمەتر لەحەسەکەوە دوورە.

.

بەگوێرەی میدیاکانی ڕۆژئاواى کوردستان، بەڕێوەبەرێتى خۆسەرى ڕۆژئاوا دەرگاى قوتابخانەکانى بۆ ئاوارەکان کردووەتەوە و چەند پێداویستیەکى بۆ دابین کردوون و زیاتر لە چوار هەزار ئاوارەى بەسەر 110 قوتابخانەى هەرێمى جزیرەدا دابەش کردووە.

.

خالید ئیبراهیم ئاماژەی بەوەکردووە، بەهاتنى وەرزى زستان ئاوارەى ناو قوتابخانەکان بەهۆى کەمى پێداویستیەکانیانەوە ڕووبەڕووى دەیان نەهامەتى دیکە دەبنەوە.

.

 

ئەو بەرپرسە کوردەى ڕۆژئاوا باسی لەوەکرد، ڕێکخراوە مرۆییەکانی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان بۆ پیشکەشکردنى هاوکاری بەئاوارەکان نەداوەتەوە و تا ئێستاش هیچ هاوکارییەکیان نەگەیاندووەتە ئەو کەمپە، گەرچى چەندین جار بەڕێوەبەرێتى خۆسەرى داواى پاڵپشتى بۆ ئاوارەکان لێکردوون.

.

خالید ئیبراهیم ئەوەشی خستەڕوو، نەتەوە یەکگرتووەکان بەپاساوى ئەوەى ئەوان پەیوەندیان بەو سیاسەتەوە نیە و ناتوانن هاوکاری ئاوارەکان بکەن، بۆیە هەوڵى دروستکردنى کەمپینێک لە کەرەڤانە دەدەن.

.

ماوەی چەند مانگێکە تورکیا هێرش و لەشکرکێشی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و هەرچەندە پێشتر بە نێوەندگیری ئەمریکا ئاگربەستێک لەنێوان تورکیا و هەسەدە ڕاگەیەندرا، بەڵام تورکیا پابەندی ئاگربەستەکە نەبوو و بەردەوامە لە هێرشەکانی.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل