fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"ناچنە ماڵەوە و لەسەر کارەکانیان خەویان لێدەکەوێت"

دۆخی پزیشک و پەرستارانی نەخۆشخانەکانی چین لە چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنادا

14:57 دوو شه‌ممه‌ 03 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەهۆى دڵسۆزى بۆ کارەکەیان پزیشکان و پەرستارانى نەخۆشخانەکانى چین لەسەر کورسى و ناو هۆڵەکان سەرخەو دەشکێنن و ناگەڕێنەوە ماڵەوە و بەردەوام لە نەخۆشخانەکاندان، بەو هۆیەشەوە ڕۆژنامەکانی ئەو وڵاتە بە پاڵەوان ناویان دەبەن.

.

 

دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەخێرایى بەناو چەند شارێکى چین-دا، بۆ چارەسەرى بەپەلە حکومەتى ئەو وڵاتە چەند رێوشوێنێکى پزیشکى خێرا و توندوتۆڵى گرتە بەر، بەهۆى دابڕانى چەند شارێک لەیەکتر و پابەندکردنى پزیشکان بەکاتى دەوامى بەردەوامەوە، پزیشک و پەرستار و کارمەندانى زۆربەى نەخۆشخانەکانى ئەو وڵاتە ڕۆڵى پاڵەوان دەگێڕن، بێ پشوو وەرگرتن لەکارى بەردەوامدان و تەنها دەتوانن لەشوێنى کارەکانیانەوە سەرخەوێک بشکێنن.

.

ڕۆژنامەى بیبۆڵزدەیلى حکومەتى چین، چەند وێنەیەکى کاریگەرى ژمارەیەک لە پزیشکان و کارمەندان و پەرستارانى نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە، کە لەدۆخێکى سەختى کارکردندان بۆ چارەسەرکردنى نەخۆشانی توشبوو بە کۆرۆنا.

.

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، ڕەنگە نەکات و نە هیچ شوێنێکیش هەبێت بۆ خەوتن، ئەوانەى دەمامکى پزیشکى و جلى پزیشکیان لەبەرکردووە لەناو نەخۆشخانەکەدا تەنها دەتوانن سەرخەوێکى زۆر ناڕەحەت بشکێنن، بەشێک لەپزیشکەکان لە شەکەتى و ماندووبوندا هەروەها بەهۆى پابەندبوون و دڵسۆزیان بۆ ئەرکەکەیان نەخۆشخانەکە جێناهێڵن و لەسەر کورسی و هۆڵى تاقیگەکان سەرخەو دەشکێنن.

.

 

ڕۆژنامەکە لەسەر وێنەکان نوسیویەتی: ” ئەمە ئەو تیمە پزیشکیەن کە لەپێناو سەلامەتى ئێمەدا دەجەنگن و ئەو ڤایرۆسە دەکوژن کە هەڕەشەیە بۆ سەر هەموومان “.

.

 

بیبۆڵزدەیلى ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو تیمە پزیشکییە ئەوەیان پێخۆشە کاروبارەکان بەپاکى و بەرێکو پێکیەوە بەرێوەبچن، بۆیە بۆ سەرخەوشکاندن پەنا دەبەنە بەر ئەو شوێنانە و خۆشیان ماسکى پزیشکى دەپۆشن و بەوپەڕى دڵسۆزییەوە ڕووبەڕووى ڤایرۆسەکە و چارەسەرکردنى توشبووان دەبنەوە.

.

ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو نەخۆشییە کوشندەیەیە کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو لە شای ووهانی وڵاتی چین بڵاوبووەوە و بەگوێرەی دوایین ئامار، تائێستا 361 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 17 هەزار کەسیش گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون، جگە لەوەی ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە 27 وڵاتی دیکەی جیهان.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل