fbpx
Shadow Shadow

لە پۆستەکەی ماوەتەوە یان لادراوە

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی چی بەسەر هات؟

19:40 چوار شه‌ممه‌ 24 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی هێشتا لەسەر کارەکەی بەردەوامە و لە پۆستەکەی دوور نەخراوەتەوە.

.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، مامۆستا دڵشاد عومه‌ر تا ئێستا له‌شوێنى كاره‌كه‌ى به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆ چوارشەممە 24ی تەمموزی 2019، فه‌رمانى كارگێڕى واژوو كردووه‌.

.

وتیشى ” هێشتا ده‌ستیله‌كار نه‌ترازاندووه‌ و چاوه‌ڕوانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌یسه‌كه‌ى یاخود ده‌ستله‌كار ترازانیى و په‌یوه‌ندى كردن به‌كاره‌ نوێیه‌كه‌یه‌وه‌”

.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كى له‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کە نەیویست ناوەکەى ئاشکرا بکرێت به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند:” بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ڕێگه‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕانه‌وه‌ فشاره‌كانى خستووه‌ته‌ گه‌،ڕ تا فه‌رمانه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى بۆ له‌سه‌ر كارلابردنى مامۆستا دڵشاد جێبه‌جێ نه‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى له‌سه‌ر خه‌تن”.

.

سه‌رچاوه‌كه‌ى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، هه‌رچه‌نده‌ مامۆستا دڵشاد عومه‌ر له‌نێو كاندیده‌ نوێیه‌كاندا ناوى هاتووه‌ بۆ پۆسته‌كان له‌پشكى گۆڕان، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌كه‌ پێیباشه‌ له‌شوێنه‌كه‌ى خۆى بمێنیته‌وه‌ تا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان.

.

هه‌ر له‌سه‌ر چاره‌نوسى مامۆستا دڵشاد عومه‌ر له‌دواى بڕیارى له‌سه‌ر كارلابردنیه‌وه‌، ناس كورد چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندى به‌ناوبراوه‌ كرد به‌ڵام بەردەستنەبوو.

.

ناس كورد ئه‌وه‌شى زانیوه‌، له‌ئه‌گه‌ری جێ به‌جێ كردنى فه‌رمانه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى بۆ دورخستنه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌كاره‌كه‌ى، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى دوكان ده‌خاته‌ شوێنه‌كه‌ى.

.

پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى گشتى سلێمانى به‌پێى رێكه‌وتنى نێوان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى له‌ساڵى 2014 بۆ دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى حكومه‌تى خۆجێى سلێمانى به‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کەوت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل