Shadow Shadow

دڵشاد عومه‌ر: به‌خشینم له‌ پۆسته‌كه‌م ناوزڕاندن و بێ ڕێزیكردنه‌ به‌ كه‌سایه‌تیم و قبوڵى ناکەم

19:13 شه‌ممه‌ 13 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

دواى تێپەڕبوونى سێ ڕۆژ له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى دورخستنەوەى لە پۆستەکەى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى هاته‌ ده‌نگ و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بڕیاره‌كه‌ قبوڵ ناكات و وەک بێ ڕێزیكردن به‌كه‌سایه‌تیشى وه‌سفى ده‌كات.

 

.

دڵشاد عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌رى گشتى پێشوى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى لە لێدوانێکى بۆ ‌میدیاى حزبه‌كه‌ى، داوا ده‌كات هۆكارى لابردنه‌كه‌ى بۆ ڕاى گشتى ڕوونبكرێته‌وه‌، به‌وته‌ى ئه‌و لابردنى له‌ئێستادا له‌پۆسته‌كه‌ى ناوزڕاندن و بێ ڕێزیكردنه‌ به‌كه‌سایه‌تى.

 

.

دڵشاد عومه‌ر، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، بڕیارى لابردنه‌كه‌ى پاساوى یاسایى نییه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كى گه‌نده‌ڵى و ئه‌خلاقى و جاسوسی له‌سه‌ر نییه‌ بۆیه‌ بڕیاره‌كه‌ش قبوڵ ناكات.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پێشووى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، سیفه‌تی (معه‌وه‌م) دوورخستنه‌وه‌یه‌تى له‌ كاری مه‌یدانی خزمه‌تكردنی بواری په‌روه‌رده‌ و نایه‌وێت بێ ڕۆڵ بێت.

دڵشاد عومه‌ر: به‌خشینم له‌ پۆسته‌كه‌م ناوزڕاندن و بێ ڕێزیكردنه‌ به‌ كه‌سایه‌تیم و قبوڵى ناکەم

 

.

پێشتر ناس کورد بە پشتبەستن بە چەند بەڵگەنامەیەک، بڵاوى کردەوە، رۆژی 7ی تەمووزی 2019، لە فەرمانێکدا قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە پشتبەستن بە بڕگەی 2 لەمادەی 17 لە یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ژمارە 3ی ساڵی 1992ی هەموارکراو، بڕیاریداوە بە بەخشینی (لادان) دڵشاد عومەر لە پۆستەکەی و گواستنەوەی بۆ سەر میلاکی دیوانی وەزارەتی پەروەردە بەپلەی بەڕێوەبەری گشتی.

.

بڕیارەکە ئاڕاستەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم کراوە و دواترو لە ڕۆژی 9ی تەمووزی 2019، بە فەرمانێکی وەزاری، پشتیوان سادق، وەزیری پێشووی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، دڵشاد عومەر لە پۆستەکەی لاداوە و ئاماژە بەوەشکراوە، فەرمانەکە لەڕۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت.

.

هاوکات ئەمڕۆ (شەممە 13ی تەمموزی 2019)، سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بەخشینی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بڵاوکردەوە.

.

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، ئەو بڕیارەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕێکارێکی ئیداریی تایبەتە بە گواستنەوەی ڕاژە،  بە ھیچ شێوەیەک گواستنەوەی فەرمانبەر ناچێتە خانەی سزادانی ئیداریەوە کە لە یاسا بەرکارەکاندا ئاماژەیان پێدراوە و بە ھیچ شێوەیەکیش ئەو بڕیارە سیاسی نیە.

.

سەمیر هەورامی ڕوونیکردووەتەوە، “بە پێی ھەردوو بڕگەی دوو و سێ لە ماددەی 12 لە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێم ژمارە سێی ساڵی 2009 دانانی بەرێوبەری گشتی و لەسەر کارلادانی دەکەوێتە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی پارێزگاوە، نەک گواستنەوەی ڕاژەی بەڕێوەبەری گشتی کە ڕێکارێکی ئیدارییە و لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردەیە.”

.

هەروەها  ڕایگەیاندووە، دانانی عومەر محەمەد ئەمین، بە ڕاییکردنی کارەکانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت، مانای دامەزراندنی ناوبراو نیە بە بەڕێوەبەری گشتی، بەڵکو دەبێت لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان بەڕێوەبەرێکی گشتی نوێ دابنرێت.

.

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت جەختیشیکردووەتەوە: “مامۆستا دڵشاد عومەر لە پلە وەزیفیەکەی کە بەڕیوبەری گشتی نەبەخشراوە و ھەمان پلەی دەبێت لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە.”

.

هاوکات ئاماژەی بەوەشكردووە، دادگاکانی کارگێڕی لە ھەرێمی کوردستان لایەنی پەیوەندیدارن بۆ تانەدان لە بڕیار و فەرمانە کارگێڕییەکان.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل