fbpx
Shadow Shadow

کەتائیبى حزبوڵا: نیازى هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەمان نییە

دژە تیرۆر: ڕانەسپێردراوین بۆ پارێزگاریکردن لەباڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا

14:26 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق ڕایگەیاند، ڕانەسپێردراون بۆ پارێزگاریکردن لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا، کەتائیبى حزبوڵاش دەڵێت نیازى هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەیان نییە.

.

دەزگاى دژە تیرۆر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەرکەکانیان تەنها تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و ڕانەسپێردراون کە پارێزگارى لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا بکەن، کە لەلایەن ژمارەیەک کەس و سەرکردە و لایەنگرانى حەشدى شەعبییەوە هێرشى کراوەتە سەر.

.

هاوکات جەعفەر حسێنى وتەبێژى کەتائیبى حزبوڵاى عێراق ڕایگەیاند “هیچ نیازێکمان نییە بۆ هەڵکوتان یان هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا، ئەوەى ڕوودەدات تەنها مانگرتنێکى کراوەیە بە ئامانجى داخستنى باڵیۆزخانەکە و دەرکردنى باڵیۆزى ئەمریکا لە بەغدا”.

.

ئەمڕۆ (سێشەممە) ژمارەیەک هاووڵاتی و لایه‌نگری حه‌شدی شه‌عبی لەبەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ناوەڕاستى بەغدا گردبوونەوە و مانگرتنى کراوەیان ڕاگەیاند تا باڵیۆزخانەکە دادەخرێت، ئەوەش وەکو ناڕەزاییەک بەرانبەر هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر کەتائیبى حزبوڵا لە قائیم.

.

به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ی كه‌ ده‌ست ناس كورد كه‌وتوون به‌شێكی زۆر له‌ سه‌ركرده‌ و فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌وانه‌ (مه‌هدی موهه‌ندیس، هادی عامری، قه‌یس خه‌زعه‌لی و فالح فه‌یاز) له‌نێو خۆپیشاندانه‌كاندان.

.

خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌کە گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وتووە و خۆپیشانده‌ران به‌شێك له‌ دیواری باڵیۆزخانه‌كه‌یان سوتاند و كه‌وتنه‌ به‌ردبارانكردنی.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل