ناس کورد-
دەزگاى دژە تیرۆرى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وێنەى ئەو کەسەى بڵاوکردەوە کە تۆمەتبارى سەرەکى هێرشەکەى دوێنێى شارى هەولێرە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات هەر کەسێک زانیارى لەبارەیەوە هەیە، دەزگا ئەمنییەکانى لێ ئاگادار بکاتەوە.
.
لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە” ئه‌و كه‌سه‌ى كه وێنه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه (ناوى مه‌زلوم دا‌غ)ـه، له‌دايكبووى ساڵى (1992)ـه و خه‌ڵكى شارى دياربهكره له توركيا، ناوبراو له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه داواكراوه”.
.
دەقى راگەیەندراوەکە:
ئاگادارييه‌ك له ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
.
ئاگادارى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان دهكهينهوه كه لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌رباره‌ى رووداوه تيرۆريستييه‌كه‌ى دوێنێ 17ى تهمووز، كه بووه هۆى گیان لە دەستدانی سێ کەس به‌رده‌وامه.
.
ئه‌و كه‌سه‌ى كه وێنه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه (ناوى مه‌زلوم دا‌غ)ـه، له‌دايكبووى ساڵى (1992)ـه و خه‌ڵكى شارى دياربهكره له توركيا، ناوبراو له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه داواكراوه.
.
داوا له هاووڵاتيانى خۆشه‌ويست ده‌كه‌ين هه‌ر زانيارييه‌كيان هه‌بێت له‌باره‌ى ئه‌م تاوانباره، به‌زووترين كات ئاگادارى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان بكه‌نه‌وه.
.