Shadow Shadow

دژە تیرۆری کوردستان بە توندی وەڵامی ڕێبوار کەریم وەلی دەداتەوە

09:48 سێ شه‌ممه‌ 23 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

بەهۆى بڵاوکردنەوەى وتارێک لەبارەى ڕووداوی کوشتنی دیپلۆماتکارێکى تورکیا لە یەکێک لە ڕێستورانتەکانى هەولێر و باسکردن لە هێزە ئەمنییەکان بەوەى کە سستن لە لێکۆلینەوەکانیان، دژە تیرۆری کوردستان بەتوندی وەڵامی ڕێبوار کەریم وەلی، رۆژنامەنووس دایەوە.

.

لە وەڵامەکەى دژە تیرۆرى کوردستاندا کە بەناوى ئەفسەرێکى دژە تیرۆر لە هەژمارى فەرمى فەیسبوکى دژە تیرۆردا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە:” ماوەیەکە ڕیبوار کەریم وەلی بە فیتی ئاغاکانی خۆی لە خەڵک کردووە بە موحەللی ئاخر زەمان، ئەو زاتە کە هەموومان دەیناسین و ئاکار و رەفتاری بۆ هەمووکەس لە سۆشیال میدیا ئاشکرا ببوو، هەستاوە بەڕووقایمی دەستی داوەتە چەواشەکاری و لە مینبەری ڕووداو ئەو باس و خواسانە دەخاتەڕوو کە دڵی ئاغاکانی خۆش بکات”.

.

لەوەڵامەکەشدا باس لەوەکراوە، رێبوار  چەند مانگ پێش، هێشتا کابینەی نوێش پێک نەهاتبوو، لە وتارێکدا نووسی کە حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی لاواز دەبێت، چونکە خۆی و ئاغاکانی لە هاتنە کایەی حکومەتێکی بەهێز دەترسن، هەفتەی رابردووش نووسیبووی ئەنجوومەنی ئاسایش گواستراوەتە ناو حکومەت، لە کاتێکدا کە لە هەموو کابینە تەنیا وەزیری ناوخۆ لە ئەنجوومەنی ئاسایشەوە گواستراوەتەوە ناو حکومەت.

.

لە بەشێکى ترى وەڵامەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، بێگومان ئەو ئاماژەشیان هەر نیشانەی ترسیانە، چونکە جددیەتی ئەنجوومەنی ئاسایش چووەتە ناو حکومەت، بۆ ئەوەی هیچ نەبێ سنوورێک بۆ ئەو هەموو دزی و گەندەڵییە دابنێن کە هەموو خەڵکی کوردستان بەدەستیەوە دەناڵێنن، بۆ ئەوە چوونە ناو حکومەت چوونکە پانزدە ساڵە ملیاردەها دۆلار بە فیڕۆ درا و هێشتا خەڵک نە کارەبای هەیە نە ئاوی هەیە، نە سیستەمی تەندروستی تەواوە، نە پەروەردە تەواوە…هتد. بۆ ئەوە چوونەتە ناو حکومەت بۆ ئەوەی گەر هیچ نەکرێت، هەر رێگە لە دزی و گەندەڵیی زیاتر بگیرێت.

.

دژە تیرۆری کوردستان روونیکردەوە، ئەوەی لە کوردستاندا شانازیی پێوە کراوە تەنیا رەوشی ئەمنی بووە، گەرنا چی بەسەر چییەوە بووە؟ جا بۆیە ئێستا دوای ئەو ڕووداوە تیرۆریستییەی ناو ریستورانتی هۆقەباز لە هەولێر، رێبوار  و  ئاغاکانی دڵخۆش بوون، رێبوار لە دوا نووسینیدا هێرشی کردۆتە سەر دەزگا ئەمنییەکان و دەڵێ گوایە شتێک پەردەپۆش دەکەن و ئەوجا خەمی قوربانیبوونی ئاغاکانیەتی لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە.

.

دوێنێ (دووشەممە، 22ی تەموزی 2019) ڕێبوار کەریم وەلی، میدیاکارى دیارى پارتى وتارێکى بڵاوکردەوە و  تیایدا ئاماژەى بەوە کرد “چوار رۆژ بەسەر رووداوەكەی هەولێردا تێدەپەڕێت، هێشتا لەو بیست كامێرای چاودێرییەی كە لە دەرەوە و ناوەوەی رێستورانتی (هۆققەباز)دا هەبوون، یەك چركەش بڵاونەكراوەتەوە و دەڵێن دوای رووداوەكەش رێستورانتەكە جممەی دێت لە مشتەری! رووداوەكە هەر چۆنێك بووبێت، ئیتر لێرە بەدواوە دوای ئەو هەموو قسە و باسەی بڵاوكرانەوە، راستیی مەسەلەكە بەشێوەیەكی زۆر جیدی زیانی پێگەیشتووە. بێدەنگی دەزگا ئەمنییەكان و سستییان لە گەیاندنی زانیاری، رۆژ بە رۆژ ئەو گومانەی قووڵتر كردەوە كە شتێك روویداوە و دەبێ دابپۆشرێت.

دژە تیرۆری کوردستان بە توندی وەڵامی ڕێبوار کەریم وەلی دەداتەوە

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل