Shadow Shadow

دژە تیرۆرى کوردستان دووەم تۆمەتبارى هێرشەکەى هەولێرى دەستگیرکرد

18:27 شه‌ممه‌ 20 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

دژە تیرۆرى کوردستان، راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى دووەمین تۆمەتبارى هێرشەکەى سەر رێستورانتى شارى هەولێر کە بووە هۆى کوژرانى دیپلۆماتێکى تورکیا، بڵاوکردەوە.

.

لەراگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، يه‌كێك له‌ هاوكارانى (مه‌زلوم داغ)، تاوانبار له‌ كرده‌وه‌ تيرۆريستييه‌كه‌ى ته‌قه‌كردن له‌ ريستورانتێكى شارى هه‌ولێر، به‌ناوى (محه‌مه‌د بيسكسز) كه‌ ناسراوه‌ به‌ (دژوار، مامه‌ند، يوسف)، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20-7-2019، له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه‌ تيرۆرى كوردستان ده‌ستگير كرا”.

.

هەر ئەمڕۆ (شەممە) دژە تیرۆری کوردستان، دەستگیرکردنى تۆمەتبارى سەرەکى هێرشەکەى هەولێرى راگەیاند و لەو بارەیەوە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد “ئاگادارى هاووڵاتيان ده‌كه‌ينه‌وه‌، تاوانبار مه‌زلوم داغ كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ى وه‌ك داواكراو بڵاوكرايه‌وه‌، له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه‌ تيرۆرى كوردستان ده‌ستگير كرا.”

.

مه‌زلوم داغ له‌دايكبووى ساڵى (1992)ـه‌ و خه‌ڵكى شارى دياربه‌كره له‌ توركيا‌، ناوبراو له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ داواكراو بووە.

.

دژە تیرۆرى کوردستان دووەم تۆمەتبارى هێرشەکەى هەولێرى دەستگیرکرد

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل