fbpx
Shadow Shadow

دژی گەڕانەوەی نێیمار بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە دەستیلەکارکێشایەوە

21:31 پێنج شه‌ممه‌ 04 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

.

پرسی گەڕانەوەی نێیمار بۆ بەرشەلۆنە کێشەی خستووەتە ناو ئیدارەی ئەو یانەیە و لە دژی هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی ئەو یاریزانە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە دەستیلەکار کێشایەوە.

.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، پیپ سیگۆرا، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، ئەمڕۆ دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی بەڕێوەبەری لە یانەی بارسا راگەیاند، بەڵام تائێستا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵ نەکردووە.

.

هەروەها دوێنێ، خۆردی میستری، جێگری سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە و یانەکەی بەجێهێشت.

.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئەوروپا باس لەوە دەکەن، ئەو دوو بەرپرسەی بەرشەلۆنە دژی ئەو هەوڵانە وەستاوەتەوە کە لەنێو ئیدارەی یانەکە ئیش بۆ گەڕاندنەوەی نەیمار داسیلڤا دەکەن بۆ ریزی یانەکە، بەڵام گوێ لە قسەکانیان نەگیراوە و دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.

.

پیپ سیگۆرا لە ساڵی 2015 چووە نێو دەستەی ئیداریی بەرشەلۆنە و ئەوکات پۆستی بەڕێوەبەری هونەری وەرگرت، دواتر لە ساڵی 2017  وەک بەڕێوەبەری وەرزشی یانە کەتەلۆنییەکە دەستنیشان کرا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل