fbpx
Shadow Shadow

دژى هێرشەکانى توركیا، خۆپیشاندان له‌هه‌ولێر و دهۆك به‌ڕێوه‌چوو

12:33 شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

هاوشێوه‌ى شار و شارۆچكه‌كانى ترى هه‌رێمى كوردستان، خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى له‌شاره‌كانى هه‌ولێر و دهۆك بۆ ئیدانه‌كردنى له‌شكركێشیه‌كانى سوپاى توركیا و گروپە چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

.

خۆپیشانده‌رانى شارى هه‌ولێر چوونه‌ به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و داوایانكرد ئه‌و ڕێكخراوه‌ به‌ئه‌ركى یاسایى خۆ هه‌ستێت و ڕێگرى له‌و كاره‌ى توركیا بكات.

.

خۆپیشانده‌رانى هەولێر سه‌ره‌ڕاى وتنه‌وه‌ى دروشمى سه‌ركه‌وتن بۆ ڕۆژئاوا و چه‌ندین دروشمى تر، داوایان كرد کۆمەڵگەى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستوه‌ردان بكات بۆ ئه‌وه‌ى هێرشه‌کە ڕابگیرێت، چونكه‌ كوردانى ڕۆژئاوا هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا بوون له‌شه‌ڕ دژى داعشدا و هه‌زاره‌ها شه‌هیدیان به‌خشیوه‌‌ له‌و پێناوه‌دا.

.

خۆپیشانده‌رانى شاره‌كانى هه‌ولێر و دهۆك جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌، ڕێگریكردن له‌له‌شكركێشه‌كانى توركیا ئه‌گه‌رى ئاواره‌بوونى كورد له‌ڕۆژئاوا كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

.

ئەمڕۆ هێرشى بەرفراوانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان پێینایە چوارەم ڕۆژییەوە، کە بەپێی خەمڵاندنى نەتەوەیەکگرتووەکان بەهۆیەوە نزیکەى 100 هەزار کەس ئاوارەبوون.

.

بەردەوامى هێرشەکانى تورکیا لەکاتێکدایە، هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنى هێرشەکان زیاتربوون، هەریەکە لە ئەمریکا و فەڕەنسا داوایان لەو وڵاتە کردووە هێرشەکانى ڕابگرێت، بەڵام ئەردۆغان جەختیکردەوە کە هێرشەکانیان ڕاناگرن.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل