fbpx
Shadow Shadow

23 هاووڵاتى و 500 هەزار ئاژەڵ سوتاون

دوکەڵى ئاگرەکەى ئوسترالیا گەیشتە کیشوەرێکى دیکە [وێنه‌]

13:31 سێ شه‌ممه‌ 07 كانونی دووه‌م 2020

ناس کورد-

دوکەڵى ئەو ئاگرە بەتینەى ناوچەیەکى بەرفراوانى لە ئوسترالیا سوتاندووە، گەیشتە کیشوەرێکى دیکە و چەند وێنەیەک کە لە بۆشایی ئاسمانەوە گیراون قەبارەى زیانى ئاگرەکە دەردەخەن.

.

بەگوێره‌ی وێنەکان کە لەلایەن مانگە دەستکردەکان و کەشتیوانى ئاسمانییەوە گیراون دەردەکەوێت، دوکەڵى چڕى ئاگرەکەى باشورى ڕۆژهەڵاتى ئوسترالیا، بە چڕى بەرەو ئاسمان بەرزدەبێتەوە.

.

لەیەکێک لە وێنەکاندا کیشوەرى ئوسترالیا وەکو تۆپێکى سورى ئاگراوى دەردەکەوێت، لە وێنەیەکى دیکەشدا بەرزبوونەوەى دوکەڵى چڕ لە باشورى ڕۆژهەڵاتى ئەو وڵاتە دەردەکەوێت، وەک ئەوەى ئەنجامى تەقینەوەى بۆمبێکى ئەتۆمى یان گڕکانێکى گەورە بێت.

.

بەپێی ئاژانسەکانى هەواڵ، دوکەڵى ئەو ئاگرە گەورەیە کە ئوستراڵیاى گرتووەتەوە، گەشتووەتە چیلى و ئەرجەنتین، دواى بڕینى 12 هەزار کیلۆمەتر بەسەر ئۆقیانوسى ئارامدا.

.

میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن “تا ئێستا 23 کەس بەهۆى ئاگرەکەوە سوتاون و گیانیان لەدەستداوە، لەگەڵ 500 هەزار ئاژەڵى کێوى”.

.

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی روبه‌ری سوتاوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش روونیانكردۆته‌وه‌ “ئەو ڕووبەرەى کە بەهۆى ئاگرەکەوە سوتاوە نزیکەى هێندەى بەلجیکایە و تا ئێستا زیاتر لە هەزار ماڵ بەتەواوى سوتاون”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل