Shadow Shadow

دوو یانەی گەورەی ئینگلتەرا چاویان لە ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدریدە

12:05 چوار شه‌ممه‌ 22 ئایار 2019
article image

ناس کورد-
ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا ڕایانگەیاندووە، هەریەک لە یانەکانی مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی، پلانیان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەی ڕیاڵ مەدرید داناوە کە پێدەچێت زیدان بیەوێت لە پێکهاتەکەی دووریبخاتەوە.

.
رۆژنامەی میرەری بەریتانی ڕایگەیاندووە ، هەردوو یانەکەی شار ماچستەر چاویان بڕیوەتە تواناکانی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ڕیاڵ مەدرید ئیسکۆ ئالارکۆن.

.
میرەر ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پلانی ڕاهێنەر و ئیدارەی ریاڵ مەدرد دایە بۆ ئەوەی دەستبەرداری یاریزانە ئیسپانییەکە ببن،بەهۆی دابەزینی ئاستی و پێکانە زۆرەکانی لە ماوەی ڕابردوودا.

.

بەپێی ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە ، زیدانی ڕاهینەری یانەی شاهانە ڕازییە بە ئیسکۆی 27 ساڵ، چونکە دەیەوێت لەبەرامبەردا گرێبەستی نوێ ئەنجامبدات، کە یەکێک لەو گرێبەستانە گواستنەوەی کریستیان ئێریکسنە و باس لەوە دەکرێت گرێبەستەکەی لە بەرژەوەندی یانە ئیسپانییەکە یەکلایی بووەتەوە.

.

گواستنەوەی ئیسکۆ بۆ هەردوو یانە ئینگلیزییەکە شتێکی ئاسان نابێت، چونکە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیش ڕکابەری دوو یانە ئینگلیزییەکە دەکات بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکەی مەدردید.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل