fbpx
Shadow Shadow

دوو گولە هاوەن لە نزیک باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق کەوتە خوارەوە

09:31 سێ شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

دوو گولە هاوەن ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی شارى بەغدا کرا و لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، کەوتە خوارەوە.

.

شانەى راگەیاندنى جەنگى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات “درەنگانی شەوی رابردوو، دوو گولە هاوەن لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتە خوارەوە، یەکێک لە گولە هاوەنەکان لە نزیک گۆڕەپانێکی چۆڵ لە ناوچەی سەوز کەوتووەتە خوارەوە و ئەوی دیکەشیان لە نزیک دەریاچەی دیجلە کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.

.

لەبارەى ئەو جێگەیەى کە گولە هاوەنەکانى لێوە ئاراستەى ناوچەى سەوز کراوە، ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز بڵاوى کردەوە “دوو گولە هاوەنەکە لە گەڕەکی ئاسار لە شەقامی 60ـی ناوچەی دۆرەی بەغدا ئاراستەی ناوچەی سەوز کراوە”.

.

بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمى و ئەمنی بەغدا دەربارەی شوێنی ئاڕاستەکردنی موشەکەکە، هیچ زانیارییەکی ئاشکرا نەکردوە.

.

ناوچەی سەوزی بەغدا، ناوچەیەکی پارێزراوە لە ڕوی ئەمنییەوە و کەوتووەتە رۆژئاوای رووباری دیجلە لە ناوەڕاستی بەغدا. زۆرینەی باڵیۆزخانە بیانییەکان و فەرمانگەکانی حکومەتی عێراق لەو ناوچەیەدان.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل