fbpx
Shadow Shadow

دوو کەسی تر لەسەر کەیسی کوشتنی کارمەندەکەى کونسوڵخانەى تورکیا لە هەولێر دەستگیرکران

23:14 دوو شه‌ممه‌ 30 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی تورکیا ڕایگەیاند، لەسەر کەیسی کوشتنی عوسمان کۆسە، کارمەندی کونسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، دوو کەسی تر دەستبەسەرکراون.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی کانونی یەکەمی 2019، سەرۆکایەتى داواکاری گشتیی تورکیا لە ڕاگەیەنراوەکەیدا هیچ زانیارییەکی تری لەبارەى ناسنامە کەسە دەستگیرکراوەکان بڵاونەکردووەتەوە.

.

رۆژی چوارشەممە، 17ی تەمموزی 2019،  رووداوێکی تەقەکردن لە رێستورانتی هۆقەبازی شاری هەولێر ڕوویدا تێیدا کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر بە ناوی عوسمان کۆسە  و دوو هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بە ناوەکانی نەریمان عوسمان محەمەد و بەشدار ڕەمەزان ساڵح کوژران.

.

چەند ڕۆژێک دوای هێرشەکە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دیمەنی ساتی کوشتنی کارمەندەکەی باڵیۆزخانەی تورکیای لە هەولێر بڵاوکردەوە و  ڕایگەیاند بەرپرسێکی پەکەکە پلاندارێژەری ڕووداوەکە بووە.

.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەقی دانپێدانانی تۆمەتبارانی ڕووداوی تەقەکردنەکەی ڕیستۆڕانتی هۆقەبازی شاری هەولێری بڵاوکردەوە.

.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو کاتەى ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، بەرپرسێکی پەکەکە بە ناوی فاتیح بە پلاندارێژەری ڕووداوەکە دەزانێت و دەڵێت: “چەند مانگێک لەمەوبەر لە لایەن بەرپرسێکی پەکەکە لە قەندیل پلانی بۆ داڕێژراوە بە ئامانجی تیرۆرکردنی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و سەرەنجام تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.”

.

هاوکات “شەش کەسیش بەهۆی پەیوەندییان بە ڕووداوەکەوە دەستگیرکران کە سێ کەسیان هاوڵاتی تورکیان و سێ کەسی تر کە هاوکار و یاریدەدەرانی ئەنجامدەرانی ڕووداوەکە بوون هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن.”

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل