fbpx
Shadow Shadow

دوو کۆمپانیا ئامادەن بە حەوت هەزار دینار کاری “عەریزەنوسەکان” بکەن بە ئەلیکترۆنی [بەڵگە]

20:47 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

کاردانەوەکان دژی گرانکردنی نرخی عەریزەنوسین بەردەوامە و دوو کۆپانیای بواری ئەلیکترۆنیش نوسراوێکیان ئاڕاستەی حکومەت کردووە، بەگوێرەى ئەو نوسراوانە ئامادەن بۆ ماوەی 12 ساڵ هەمان کار بکەن، بەبڕی حەوت هەزار دینار و بڕی سێ هەزاریش دەگەڕێننەوە بۆ حکومەت.

,

بەپێی نوسراوێک کە سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، هەردوو کۆمپانیای “ئیرلی فیوچەر” و “ئیکواتۆر”، نوسراوێكیان ئاڕاستەی حکومەت کردووە و ڕایانگەیاندووە، کە ئامادەن سکاڵانوسی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانگەکانی دادنوس لە هەرێمی کوردستان دابین بکەن بۆ ماوەی 12 ساڵ و بە نرخی حەوت هەزار دینار.

,

هاوکات ئاماژە بەوەشكراوە، کە لەو حەوت هەزار دینارە، 60٪ی بۆ خۆیانە و 40٪ی پارەکە کە سێ هەزار دینار دەکات دەگەڕێننەوە بۆ حکومەت.

,

ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکدا واژوو کردووە، کە نرخی “عەریزە”ی بەرزکردەوە بۆ 25 هەزار دینار و لەو بڕەش تەنها پێنج هەزاری بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە و 20 هەزاری بۆ کۆمپانیاکە دەبێت، بەڵام پاش ناڕەزاییەکى زۆرى هاوڵاتیان، نرخەکەیان بۆ 15 هەزار دینار دابەزاند، بەڵام ھێشتا ئە نرخە بەزۆر دەزاندرێت.

,

لەوبارەیەوە سۆران عومەر ئاماژەی ئەوەکردووە، پێویستە ئەو گرێبەستە ھەڵوەشێتەوە کە بەناوی عەریزەنوسی ئەلکترۆنی بارگرانی لەسەر خەڵک زیاد کردووە و  ئەلکترۆنی نیە، بەڵکو تەنھا تایپ و پرێنتە بە کۆمپیوتەر.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل