Shadow Shadow

دوو کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستە باڵاکانی کابینەی نوێی حکومەت کشانەوە

19:11 دوو شه‌ممه‌ 15 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

دوو كاندیدی یەكێتی بۆ وەرگرتنی دوو پۆستی باڵا لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێم کشانەوە و یەکێک لەو کاندیدانە ڕایگەیاند “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەسەر کشانەوەکەی قسەی دەبێت”.

.

ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی زانیارییەکانی بۆ ناس کورد پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، هەریەك لە عوسمان شوانی، كاندیدی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم و ئیسماعیل مەحمود، كاندیدی دەستەی گشتی كاروباری مین، کە لە پشکی یەکێتی کاندید بوون، کشاونەتەوە.

.

سەبارەت بە هۆکاری کشانەوەی ئەو دوو کاندیدەی یەکێتی ئارێز عەبدوڵڵا ڕەتیکردەوە هیچ قسەیەک بکات و ئاماژەی بەوەکرد: “خۆیان دەزانن”.

.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی ڕوونیشیکردەوە، سەرکردایەتی یەکێتی دوو کاندیدی دیکە هەڵدەبژێرێت بۆ ئەو دوو پۆستە.

.

ناس کورد پەیوەندی کرد بە عوسمان شوانی، کاندیدی یەکێتى بۆ سەرۆکى دەستەی گەشتوگوزار، بەڵام ڕەتیکردەوە لەئێستادا هیچ قسەیەک لەو بارەیەوە بکات و جەختى کردەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قسەی خۆی دەکات.

.

کشانەوەى ئەو دوو کاندیدەى یەکێتى لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەریەک لە مەڵبەندەکانی یەکێتی لە گەرمیان و چەمچەماڵ و دهۆک ڕەخنەی توندیان لە سەرکردایەتی یەکێتی گرت سەبارەت بە دابەشکردنی پشکەکانی یەکێتی لە کابینەی نوێ و داوای پۆستیان بۆ بەرپرسانی ناوچەکانی خۆیان کرد، هۆشداریشیان دابوو، کە ئەگەر وەڵامیان نەدرێتەوە، هەڵوێستی توندیان دەبێت.

.

پێشتر ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، یەکێتی ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات و ئەوانیش مافی خۆیان بەردەکەوێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل