fbpx
Shadow Shadow

دوو ژن بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە دهۆک گیانیان لەدەستدا

21:54 سێ شه‌ممه‌ 14 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

لە دوو ڕوداوی هاتوچۆی جیادا لەشاری دهۆک دوو ژن گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

،

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی کانونی دووەمی 2020، ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە: “کاتژمێر 2:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ لەنێوان شەقامی سەرەکی دهۆک و ناحیەی ئەرتوش ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنی و ڤۆڵکس واگنی جیتا ڕوویداوە و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون”.

،

ئاماژەی بەوەشکرد: ” هەر ئێوارەی ئەمڕۆ، کاتژمێر 7:10 خولەکی ئێوارە لە سەر شەقامی سەرەکی زاخۆ و ناحیەی باتیڤا، پێکدادانێک لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی پیکاب ڕوویداوە و لەو ڕووداوەشدا بەهەمانشێوە ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

،

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکان، لە دوو هەفتەی سەرەتای ئەمساڵەوە، 18 کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 60 کەسیش برینداربوون.

دوو ژن بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە دهۆک گیانیان لەدەستدا

 

دوو ژن بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە دهۆک گیانیان لەدەستدا

 

دوو ژن بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە دهۆک گیانیان لەدەستدا

دوو ژن بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە دهۆک گیانیان لەدەستدا

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل