fbpx
Shadow Shadow

دوو ژنە کاپتنی ئەمریکی زیاتر لە حەوت کاتژمێر لە بۆشایی ئاسمان کاریانکرد و ناویان چوە مێژوەوە

17:33 یه‌ك شه‌ممه‌ 20 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پاش ئەوەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە دەرەوەی چوارچێوەی ویستگەی نیودەوڵەتی لە بۆشایی ئاسمان دەمێننەوە، هەر دوو ژنە کاپتنی سەربە ئاژانسی ناسا، کریستینا کوخ و جێسیکیا میر چونە ناو لاپەڕەکانی مێژوەوە.

,

ڕۆژى هەینی 18ى تشرینی یەکەمى 2019، کریستینا کوخ و جێسیکا میر، دوو ژنە کاپتنی ئەمریکی بۆشاییەکانی ئاسمانن، بۆ ماوەی ماوەی حەوت کاتژمێر و 17 خولەک لە دەرەوەی چوارچێوەی وێستگەی نێودەوڵەتی مانەوە بۆ ئەنجامدانی  ئەرکێکی ڕاسپێردراوی ئاژانسی ناسا کە تایبەت بوە بە چاککردنەوەی ئامێرێکی کارەبایی تایبەت بە ویستگەکە، پاش گەیشتنی ئەو هەواڵە ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی پێوەکردن وپیرۆزبایی لێکردن، پێى ڕاگەیاندن:” ئێوە دوو ژنی زیرەک و ئازان، ئێمە زۆر شانازیتان پێوە دەکەین”.

,

کریستینا و جێسیکا، بە بەرزی 415 کیلۆمەتر بەسەر زەریای هیندییەوە و بە خێرایی هەشت کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا لە بۆشایی ئاسمان کاریانکرد.

,

ئاژانسی ناسا ئەوەى خستوەتەڕو، ئەرکەکەی هەردوو ئەو ژنە کاپتنە، بڕیاربوە لە مانگی ئاداری ڕابردوو ئەنجامبدرایە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پۆشاکی قەبارە بچووک بۆ ئافرەتان ئەرکەکە دواخرا بۆ ڕۆژی هەینی 18ى تشرینی یەکەمى 2019.

,

بەگوێرەى ئامارەکانى ئاژانسەکە، لە ساڵی 2013وە 12 ئافرەت لە ڕیزی تیمەکانی ناسا وەک کاپتنی بۆشاییەکانی ئاسمان کار دەکەن، لە ماوەی 60 ساڵی ڕابردووشدا ئەمە یەکەمجارە دوو ژنی کاپتن بێ ئەوەی هیچ کارمەندێکی پیاویان لەگەڵدا بێت ئەرکێکی بەو شێوەیە ئەنجامبدەن.

دوو ژنە کاپتنی ئەمریکی زیاتر لە حەوت کاتژمێر لە بۆشایی ئاسمان کاریانکرد و ناویان چوە مێژوەوە دوو ژنە کاپتنی ئەمریکی زیاتر لە حەوت کاتژمێر لە بۆشایی ئاسمان کاریانکرد و ناویان چوە مێژوەوە دوو ژنە کاپتنی ئەمریکی زیاتر لە حەوت کاتژمێر لە بۆشایی ئاسمان کاریانکرد و ناویان چوە مێژوەوە دوو ژنە کاپتنی ئەمریکی زیاتر لە حەوت کاتژمێر لە بۆشایی ئاسمان کاریانکرد و ناویان چوە مێژوەوە

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل