fbpx
Shadow Shadow

دوو ڕۆژنامەى جیهانى: ترەمپ خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی لەسەر قاپێکی ئاڵتوونی پێشکەش بە ڕوسیا کرد

17:10 چوار شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی بڕیارەکەى ترەمپى بۆ کشانەوە لە سوریا، وەک “پێشکەشکردنى خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی لەسەر قاپێکی ئاڵتونی بە ڕوسیا” وێنا کردووە.

,

ڕۆژنامەنوس لکۆن کۆگڵان، لە گۆشەیەکدا لە ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگراف، دەڵێت: “بڕیاری خۆدزینەوە لە کێشەکانی سوریا لەلایەن ترەمپەوە، تەنها یەک کەس تێیدا سوودمەند بوە، ئەویش فلادمێر پۆتنە، سەرۆکی ڕوسیا”.

,

ئەو ڕۆژنامەنوسە بەڕیتانییە ئاماژەى بەوەشکردووە: “ترەمپ هەر لە مێژا بیری لەوە کردووەتەوە، دیارییەکی باش پێشکەش بە پۆتن بکات پێش جەژنی کریسمس، پێشکەشکردنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش بە پۆتین باشترین دیاری بو”.

,

کۆگڵان، لە گۆشەکەیدا ئاماژەی ئەوەشى خستوەتەڕو، ستراتیژیەتی ئەمریکا پاش جەنگی جیهانی دووەم بەردەوام هەوڵدان بوە بۆ دوورخستنەوەی ڕوسیا لە نەخشەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام بڕیاری ناتەندروستی ترەمپ بۆ کشانەوە لە سوریا و جێهشتنی کوردانی سوریا بۆ چارەنوسێکی نادیار، وایکرد ڕوسیا هەژمونی خۆی لە ناوچەکە باڵادەست بکات و دەست بگرێت بەسەر سەرچاوەی وزە لە ناوچەکەدا، کە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لەلایەن ئەمریکاوە قۆرخکرابو.

,

جەختی لەوەشکردووەتەوە، ڕۆڵی ڕوسیا لە ناوچەکە زیاتر پەرەی سەند کاتێک داکۆکی تەواویکرد لە ڕژیمی ئەسەد لە سوریا، ئێستاش ڕۆڵی ڕوسیا دوو هێندەی دیکە پەرەدەسێنێت ئەگەر بێتو ڕوسیا بتوانێت سازانێک لە نێوان کوردەکان و حکومەتی سوریا بگەیەنێتە ئەنجام و لەشکرکێشی تورکیا بۆ سور ناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتە ڕابگرێت.

,

کۆگلان، ئەوەشی نەشاردووەتەوە، کە لە ئێستادا پۆتن بوەتە خاوەن ڕۆڵێکی گەورە لە ناوچەکەدا و زۆربەی سەرکردەی وڵاتە عەرەبییەکانى وەک سعودیە و ئیمارات  لە هەوڵی سازدانی کۆبوونەوەن لەگەڵیدا.

,

هەر لەسەر هەمان پرس، ڕیچارد سبێنسەر لە ڕۆژنامەی” تایمز”ى ئەمریکی، لە شرۆڤەیەکدا لەژێر ناونیشانی (سەرکێشی ترەمپ دەرفەتێک بو بۆ پۆتن، ئەویش لەدەستی نەدا)، دەڵێت: “ترەمپ ئاواتێکی ئەردۆگانی بەدیهێنا بۆ شەڕکردن لەگەڵ شەڕڤانە کوردەکان، پێدەچێت ترەمپ بۆیە بڕیارێکی وای داوە چونکە زۆر بێزاربوە لە سوربوونی ئەردۆگان لەسەر ئەو داواکارییە”.

,

سبێنسەر جەختی لەوەشکردووەتەوە، بڕیارەکەی ترەمپ ماوەی نۆ ڕۆژە  ناوچەکەی خزاندووەتە بارێکی ئاڵۆزەوە و چەکدارە کوردەکانیشی بەتەنها بەجێهێشت، دەشڵێت: “تێکدانی ئاسایشی باکور و خۆرهەڵاتی سوریا لەلایەن  تورکیاوە کە ماوەیەک بو زۆر هێمنی بەخۆیە و بینیبو، وایکرد ئەمریکا سزا بە سەر تورکیادا بسەپێنێت لەڕوی سەربازی و ئابوریەوە”.

,

ئەو ڕۆژنامەنوسە ئەمریکییە ئەوەشى خستوەتەڕو، پاش لەشکرکێشییەکەی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، خەونی دروستکردنی  ناوچەی ئارام لەلایەن ئەردۆگانەوە بەتەواوەتی لەبارچو، بەڵام بڵاوبوونەوەی سوپای سوریا بۆ ئەردۆگان زۆر باشترە لەوەی شەڕڤانە کوردەکان لەو ناوچانەدا بوونیان هەبێت، لە هەمانکاتیشدا ڕژێمی سوریا کوردەکان بۆ لەمەودوا وەک کارتێکی فشار بەکاردەهێنیت بۆ دانوستان لەگەڵ ئەردۆگان.

,

لە بەشێکى ترى شرۆڤەکەیدا بەڕونى باسى لەوەکردووە، ئەو سەرکێشییانەى ترەمپ ئەنجامیدا بە کشانەوەى لەناوچەکە هەلێکى زێڕین بوە بۆ پۆتن، ئەویش بەخێرایی هەلەکەى قۆستوەتەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل