fbpx
Shadow Shadow

دوو پەرلەمانتار: زیاتر لە 40 بیرە نەوتى نەینەوا لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای نزیک لە پارتییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە

10:47 شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

دوو ئەندامى پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنن، زیاتر لە 40 بیرە نەوتى نەینەوا لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای نزیک لە پارتییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و داهاتەکەى ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت.

.

سەرکەوت شەمسەدین و غالب محەمەد، ئەندامانى پەرلەمانى عێراق لەڕاگەیەنراوێکى هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکردووە، “بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و لێکۆڵینەوەکانی خۆمان دەرکەوتووە زیاتر لە 40 بیری نەوت لە دەشتی نەینەوا، بە دیاریکراوی لە سنوری ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای نزیک لە پارتی و بە سەرپەرشتی هێزی چەکداری پارتی دەستیبەسەردا گیراوە بێ ئەوەی داهاتەکەی بگەرێتەوە نە بۆ حکومەتی هەرێم نە بۆ خەزێنەی عێراق”.

.
ئاماژەیان بەوەشکردووە “لەوەش زیاتر ئەم کۆمپانیایانە لەگەڵ ژمارەیەک چەکداری حزبی سەرەرای بردنی نەوتەکە ژیانی گوندنشینەکانی ناوچەکەشیان تێکداوە و رێگاو بانەکانیان بەکاردەهێنن و کەمترین خزمەتگوزاریی پێشکەش خەڵکی ناوچەکە ناکەن و رێگری لە ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانی وەردەک و دەوروبەری دەکەن”.

.
ئەو دوو پەرلەمانتار باسى ئەوەشیان کردووە “خەڵکی ئەو گوندانە دژی ئەم تاڵانکاریە و دژی نەبونی خزمەتگوزاری خۆپیشاندانیان کردووە بەڵام هێزەکانی پارتی زۆر بە توندی وەڵامیان دانەوە و ژمارەیەک گوندنشینیش دەستگیرکراون”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل