fbpx
Shadow Shadow

دوو هاوڵاتی ئەمریکی لە ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا ئاڵاى وڵاتەکەیان سوتاند و دەستگیر کران

10:43 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

پێش ئەوەی ترەمپ وتارێک لە ڕۆژى سەربەخۆیی وڵاتەکەى بخوێنێتەوە، دوو هاوڵاتی ئەمریکی لەنزیک کۆشکی سپی ئاڵای وڵاتەکەیان سوتاند و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

.

پۆلیسی واشنتن، دوێنێ پێنجشەممە 4ى تەموز، کە هاوکاتى ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکایە، دوو هاوڵاتی ئەمریکی دەستگیرکرد بە تۆمەتی سوتاندنی ئاڵای وڵاتەکەیان لەبەردەم باڵەخانەی کۆشکی سپی.

.

میدیاکانی ئەمریکا باسیان لەوە کردووە: “ئەو دوو هاوڵاتییە لەلایەن پۆلیسی واشنتنەوە دەستگیر کراون، ئەوەش لەکاتێکدابووە، کە ئەو دوو کەسە لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی دیکەدا لە گردبوونەوەیەکی ڕێگەپێنەدراودا دژ بە سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا، لە بەردەم کۆشکی سپی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە”.

.

ئاماژەبەوەشکراوە، ئەو دوو کەسە لە گردبوونەوەکەدا دژ بە سیاسەتەکانی ترەمپ دروشمى “هیچ کات ئەمریکا مەزن نەبووە”یان وتووتەوە، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ وتەکانی ترەمپ کە بەردەوام  دروشمى “با وابکەین ئەمریکا بەرەو مەزنی بەرینەوە” دەڵێتەوە.

.

ئەمریکا لە 4ى تەموزی هەموو ساڵێک، یادى سەربەخۆیی وڵاتەکەى دەکاتەوە، کە لەو بەروارەدا لە ساڵی 1776 سەربەخۆی خۆی لە بەریتانیا وەرگرتووە.

چرکەساتى سوتاندنى ئاڵاى ئەمریکا:

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل