fbpx
Shadow Shadow

دوو منداڵی دووانە لە دوو ساڵی جیاوازدا لەدایک بوون

19:47 دوو شه‌ممه‌ 06 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

ژنێکى ئەمریکی لە دوا ساتەکانی ساڵی 2019دا دووانەیەکى بوو، بەڵام بەهۆی یەک کاتژمێرەوە دووانەکە دوو ساڵیادی لەدایکبوونی جیاوازیان دەبێت.

.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردوە، ئان جیسۆن و دۆن گلیام، ژن و پیاوێکی ئەمریکین، لە کاتژمێر 11:37ی شەوی کۆتای ڕۆژی ساڵی 2019 لە یەکێک لە  نەخۆشخانەکانی شاری “بیلتۆن” کە دەکەوێتە ولایەتی ئەندیانا کچیکیان دەبێت، بەڵام لە دوای لە دایکبوونی کچەکەیان پزیشکەکان پێیان دەڵین دەبێت کەمێکی دیکە چاوەڕێ بن، چونکە سکی ئان دوانەی تێدایە و منداڵەکەی دیکەی پێویستی بەهەندێ کات هەیە بۆ ئەوەی پڕۆسەی لە دایکبوونەکەی بە شێوەیەکی تەندروست بە ئەنجام بگات.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای نیو کاتژمێر و چوونە ساڵی 2020، ئان و دۆن کوڕێکی دیکەیان بوو، بەوپێیەش کۆرپەلەکانی ئەو خێزانە ئەمریکییە هەریەکێکیان لە ساڵێکی جیاوازدا لە دایکبوون وهەرچەند ئەوان دووانن، بەڵام ساڵیادی لە دایکبوونی هەریەکەیان دەکەوێتە دەیەیەک و ساڵێکی جیاوازەوە.

.

بەپێی کەناڵەکە،  تەندروستی دووانەکەی ئان و دۆن  زۆر باشە و کێشی هەریەکە لە دووانەکەش زیاتر لە دووکیلۆگرام بووە و کچەکە ناونراوە جۆسلین و کوڕەکەش ناونراوە جاکسۆن .

.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێشتر حاڵەتێکی دیکەى هاوشێوەی دووانەکەی ئەو خێزانە ئەمریکییە هەر لەویلایەتی ئەندیانا تۆمارکرا، ئەوەش لە ساڵی 1999دا بووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل