fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

تەندروستی بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێت کە سەردانی سەنتەرەکەیان کردووە

دوو لە توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی لە سەنتەرێکی چارەسەرى سروشتى کاریان کردووە (تایبەت)

11:16 چوار شه‌ممه‌ 18 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

دواین توشبووی کۆرۆنا کە دوێنێ لە سلێمانی تۆمارکرا، لەگەڵ هاوڕێیەکیدا کە ئەویش توشى ڤایرۆسەکە بووە لە سەنتەرێکى چارەسەرى سروشتى کاریانکردووە و لە ئێستادا بەرپرسانی تەندروستی سەرقالی دۆزینەوەى ئەو کەسانەن کە سەردانی سەنتەرەکەیان کردووە.

.

شەوى ڕابردوو وەزارەی تەندروستى هەرێم توشبوونى کەسێکى دیکەى بە کۆرۆنا لە سلێمانى ڕاگەیاند، کە ئافرەتێکى تەمەن 27 ساڵە و هاوڕێی توشبوویەکە کە ڕۆژى دووشەممە توشبوونى بە ڤایرۆسەکە ڕاگەیەنرا کە بە هەمان شێوە ئافرەتێکی 27 ساڵە.

.

لە ماوەى ڕابردوودا چەندین کەس سەردانی سەرنتەرەکەیان کردووە و بەرکەوتنیان لەگەڵ کارمەندەکاندا هەبووە، ناس کورد ناو و ناونیشانی سەنتەرەکەی لایە بەڵام بڵاویناکاتەوە.

.

هێرش سەلیم، جێگرى بەرێوەبەرى گشتیی تەندروستى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، “توشبووەکەى دوێنێ لەگەڵ هاوڕێکەیدا پێکەوە لە سەنتەرێکى چارەسەرى سروشتى کاریان کردووە”.

.

وتیشى، “ئێستا لەڕێگەى کامێراى چاودێرییەوە سەرقاڵى بەدواداچونین تا بزانین ئەوانەى سەردانى ئەو شوێنەیان کردووە کێن بۆ ئەوەى پشکنینان بۆ بکرێت”.

.

هێرش سەلیم ئەو دەنگۆیانەشى ڕەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن توشبووە نوێیەکە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سەردانى نەخۆشخانەى عەلى ناجى کردبێت بۆ ئەوەى پشکنینى بۆ بکرێت لەبارەى ئەگەرى توشبوونى بە کۆرۆنا وتى، “ئەو دەنگۆیانە ڕاستیان تێدا نییە”.

.

هەروەها لەبارەى دەنگۆى توشبوونى پەرستارى نەخۆشخانەیەک لە سلێمانى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند، هێشتا ئەنجامى پشکنینەکان لەو بارەیەوە دەرنەچووە و ئەگەر پشکنینەکان دەربچونیانە و پۆزەتیڤ بوایە بە فەرمى ڕایاندەگەیاند.

.

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، کۆی گشتیی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا (38) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (9) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل