fbpx
Shadow Shadow

دوو سیناتۆری ئەمریکا داوادەکەن هێز بەرامبەر خۆپیشاندەرانى عێراق بەکارنەهێنرێت

15:05 هه‌ینی 08 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

دوو سیناتۆری ئەمریکا داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن، هێز بەرامبەر خۆپیشاندەرانى عێراق بەکارنەهێنرێت و سزای هەموو ئەو کەسانەش بدرێت کە ئەو کارە دەکەن.

.

ئەمڕۆ، هەینی، 8ی تشرینی دووەمی 2019، هیلیۆت ئێنگڵ، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا، لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا لەگەڵ مایکڵ ماکۆڵ ئەندامی کۆنگرێس کۆمارییەکان، داوایان لە حکومەتی عێراق کرد، گیانی خۆپیشاندەران و رۆژنامەنووسان بپارێزێت و سزای هەموو ئەو کەسانەش بدات، کە هێز بەرامبەر خەڵکی ناڕازیی بەکاردەهێنن.

.

ئاماژەیان بەوەشداوە “پێویستە حکومەتی عێراق، بەزووترین کات هێڵەکانی ئینتەرنێت بکاتەوە و ڕێگرییەکانی لەسەر هەڵبگرێت”.

.

لەسەرەتاى تشرینى یەکەمى ئەمساڵەوە خۆپیشاندانى بەرفراوان بەغدا و چەندین پارێزگاى دیکەى عێراقى گرتووەتەوە، بەهۆى زۆربوونى بێکارى و کەمى خزمەتگوزاریییەوە.

.

هێزە ئەمنییەکان بەهێز و چەک بەرەنگارى خۆپیشاندەران بوونەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە 260 کەس کوژران و هەزارانى دیکەش برینداربوون.

.

حکومەتى عێراق چەندین ڕێوشوێنى گرتووەتە بەر بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان، لەناویاندا بڕینى هێڵى ئینتەرنێت تا خۆپیشاندانەکان بەرفروانترنەبن، بەپێی ئامارەکانیش زیانى بڕینى هێڵى ئینتەرنێت تەنها لە مانگى ڕابردوودا زیاتربووە لە 1.5 ملیار دۆلار.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل