fbpx
Shadow Shadow

دوو رێکخراو بریندار و تەرمەکانى سەرێکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەکانى قامیشلۆ [ڤیدیۆ]

22:06 شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هەردوو رێکخراوى مانگی سوری کوردی و خاچی سوری نێودەوڵەتی بە هاوکاری مانگی سوری وڵاتى سوریا توانیان ژمارەیەک لە بریندار و شەهید لە سەرێکانی بگوێزنەوە بۆ قامیشلۆ.

.

ئەمڕۆ (شەممە، 19ی تشرینی یەکەمی 2019)، جەمیلە حەمی، هاوسەرۆکی مانگی سوری کوردی ڕایگەیاند :”دوای سێ ڕۆژ لە هەوڵی بەردەوام  توانیمان سەرەڕای ئاستەنگییەکی زۆر، 30 بریندار و چوار شەهید لە نەخۆشخانەی گشتی سەرێکانی بگوێزینەوە بۆ نەخۆشخانەکانى قامیشلۆ”.

.

وتیشی :”قوربانییەکان زۆرن تائێستا دەیان بریندار و شەهید لەو شارە ماون و ناتوانرێت بگوێزرێنەوە بە هۆی بەردەوامبوونى شەڕ و  پابەندنەبوونی تورکیا بە ئاگر بەستەکەوە”.

.

بەوتەى جەمیلە حەمی، زیاتر لە 10 تەرم لەنزیک نەخۆشخانەی سەرێکانی ماون، بەڵام نەیانتوانیوە هەڵیبگرنەوە، داواشی لە ڕێکخراوە مرۆییەکان، خاچی سوری نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد  فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی دەرچەیەکی ئارام بکاتەوە بۆ گواستنەوەی بریندارەکان و تەرمەکان لە ناوچەکانی شەڕ بە تایبەتی لە گرێ سپی و سەرێکانی.

.

هاوسەرۆکی مانگی سوری کوردی، روونیکردەوە “سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە بە شێوەیەکی دڕندانە کەوتوونەتە وێزەی خەڵکی سیڤیلی ڕۆژئاوای کوردستان و تەنها لە یەک ڕۆژدا 17 کەسیان شەهید کردووە  و نزیکەی 100 کەسی دیکەشیان بریندارکردووە”.

.

لێدوانەکەى حەمى لە کاتێکدایە کە هەر  ئەمڕۆ (شەممە) مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند “تورکیا ڕێگری لە چوونە دەرەوەی هێزەکانی هەسەدە دەکات لە سەرێکانی”.

.

ڕۆژی (پێنجشەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2019 ) ئەمریکا و تورکیا ڕێککەوتنێکیان لەبارەی ناوچە سنورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا، ئەنجامدا و کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل