fbpx
Shadow Shadow

دوو خۆپیشاندەر لەئاکامی ئاڵۆزییەکانی گۆڕەپانی تەحریر لەشاری بەغدا کوژران

13:14 هه‌ینی 25 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

کەناڵی سکای نیوزی سعودی، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ (هەینی)، لە ئاکامی خۆپیشاندانەکانی شاری بەغدا و توندبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لە نزیک ناوچەی سەوز دوو خۆپیشاندەر کوژران.

.

بە گوێرەی هەواڵێکى کەناڵی سکای نیوز، لەسەرەتای دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ(هەینی، 25ى تشرینی یەکەم 2019) بەهۆی پێکدادانەکان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە نزیک پردی کۆماری لە ناوچەی سەوز، دوو خۆپیشاندەر کوژراوون.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، کەهەزاران کەس لە خۆپیشاندەران، لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بەڕێکەوتوون بۆ ناوچەی سەوز کە بارەگای سەرەکی حکومەتی عێراقی تێدایە، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵی ڕێگریکردنن لە چوونە ژوورەوەی خۆپیشاندەران بۆ ناوچەی سەوز، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنییەکان بۆمبی دەنگیی و گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە.

.

بەگوێرەی کەناڵی سکای نیوز، ئەو دوو خۆپیشاندەرە لە نزیک پردی کۆماری کوژراوون.

.

ئەمە لە کاتێکدایە کە درەنگانی شەوی ڕابردوو لە وتارێکدا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند:”ڕێگە لە گەندەڵی دەگرین و بەرپرسان دەخەینە ژێر چاودێری و لە گۆڕانکارییە حکومییەکاندا ڕەچاوی لێهاتوویی دەکەین و ڕووبەڕووی  گەندەڵکاران دەبینەوە و پشتگیری لە دادگایکردنیان دەکەین، بۆ ئەو مەبەستەش دادگایەکی تایبەت دادەمەزرێنین”.

.

لە درەنگانێکى شەوى ڕابردووەوە سەدان هاووڵاتى لە گۆڕەپانى تەحریر لە شارى بەغدا کۆبوونەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندانێکى بەرفراوان.

.

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ (هەینی)، خۆپیشاندەرانى عێراق لەبەردەم دەروازەى باڵەخانەى پەرلەمانى عێراق لە ناوچەى سەوز کۆبوونەتەوە و هەوڵى چوونە ژوورەوە بۆ ناو پەرلەمان دەدەن و داوای دەستلەکارکێشانەوەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەن و هێزە ئەمنییەکانیش ڕێگرییان لێدەکەن.

.

خۆپیشانداەکانی عێراق لە1ی تشرینی یەکەمی 2019، لە بەغداو ژماریەک پارێزگای عێراق دەستی پێکرد، نزیکی 150 کەس کوژران و زیاتر لەشەش هەزار کەسیش برینداربوون، بە هۆی نزیکبونەوەی وادەی ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن، خۆپیشاندەران بڕیاریاندا بۆ ماوەی دوو هەفتەی خۆپیشاندانەکانیان هەڵپەسێرن، ئەمڕۆش بۆ جاری دووەم خۆپیشاندانەکان دژ بە حکومەت لە  بەغداو 11 پارێزگای دیکەی عێراق دەستی پێکردەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل