fbpx
Shadow Shadow

دوو بەندکراوی سیاسی ڕۆژهەڵاتى کوردستان ئازادکران.. 25 ساڵ لە زینداندا بوون

21:21 پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دوو بەندکراوی سیاسی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای زیاتر لە 25 ساڵ بەندکردنیان، ئەمڕۆ لە بەندینخانەی ناوەندی ورمێ، ئازاد کران.

.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند “ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 21ی تشرینی دووەمی 2019)، عوسمان مستەفاپوور، زیندانی سیاسی خەڵکی پیرانشار، دوای 28 ساڵ بەندکردن و محەمەد نەزەری، بەندکراوی سیاسی خەڵکی سایین قەڵا دوای 25 ساڵ بەندکردن، لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە ئازاد کران.

.

عوسمان مستەفاپوور، تەمەنی 53 ساڵە و خەڵکی پیرانشارە، لە بەرواری 13ی حوزەیرانی ساڵی 1991 لە شەڕێکی نێوان پێشمەرگەکانی حزبی دیموکرات و هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمیە بەدیل گیرا.

.

هاوکات لە هەمان ساڵدا حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا، بەڵام ساڵی 2000 حوکمەکەی هەڵوەشایەوە و بۆ 10 ساڵ بەندکردن کەمکرایەوە، هەر ئەو ساڵە لەلایەن دادگای شۆڕشی ورمیە بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی 25 ساڵ بەندکردنی بە سەردا سەپا و سەرجەم حوکمەکەی بوو بە 35 ساڵ بەندکردن.

.

هەروەها، محەمەد نەزەری، کە لەدایکبووی شاری سایین قەڵای پارێزگای ورمیەیە، لە بەرواری 9ی ئایاری ساڵی 1994 و لە تەمەنی 23 ساڵیدا بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) دەستبەسەرکرا و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام دواتر حوکمەکەی هەڵوەشایەوە و کەم کرایەوە بۆ بەندکردنی هەتاهەتایی.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل