Shadow Shadow

دوو بەرپرسی داعش لە کەرکوک و حەویجە دەستگیرکران

23:11 چوار شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

هێزە ئەمنیەکانی عێراق دەستگیرکردنی بەرپرسێکی هەواڵگری چەکدارەکانی داعش لە کەرکووک و خەزێنەدارێکی ئەو چەکدارانەی لە حەویجە ڕاگەیاند.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2019 شانەی جەنگی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: ئەندامێکی سەر بەڕێکخراوی داعشیان لە کەرکووک دەستگیر کردووە کە بەرپرسی هەواڵگری ئەو ڕێکخراوە بووە لە سنوورەکە.

.

بەپێی زانیارییەکان، دوای چاودێرییەکی بەردەوام، هێزەکانی هەواڵگری عێراق توانیویانە ئەو چەکدارەی داعش دەستگیر بکەن.

 

.هاوکات هەر ئەمڕۆ پۆلیسی کەرکوک، دەستگیرکردنی بەرپرسی خەزێنەی داعشی لەحەویجە راگەیاند کە چەندین کردەوەی توندوتیژی دژ بە هاوڵاتیان ئەنجامداوە.

.

پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو چەکدارە دەستی هەبووە لە تاوانی کوشتن و تەقاندنەوەی خانوی هاووڵاتیان لە سنوورەکە.

.

ماوەیەکە بارودۆخی ئەمنی شاری کەرکوک نائارامە و داعش ناوبەناو لە سنورەکە هێرش و چالاکی دژ بە هاوڵاتیان ئەنجام دەدات.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل