fbpx
Shadow Shadow

"ئاگربەستەکەى سوریا عەیبە و هەڵخەڵەتاندنە"

دوو بەرپرسى ئەمریکا: ترەمپ هەموو شتێکی ڕادەستى ئەردۆغان کرد

08:54 هه‌ینی 18 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و سەرۆکی دیموکراتییەکان لە ئەنجومەنی سیناتۆرەکان، ڕەخنەی توند لە ترەمپ دەگرن و دەڵێن “ترەمپ هەموو شتێکی ڕادەستى ئەردۆغان کرد و ئاگربەستەکەش عەیبەیە”.

.

نانسی بیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و جاک شۆمەر، سەرۆکی دیموکراتییەکان لە ئەنجومەنی سیناتۆرەکان لە ڕاگەیەندراوێکى هاوبەشدا، بەتوندی ڕەخنەیان لە ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئەردۆغان گرت و بە “عەیبە” وەسفیان کرد.

.

هەروەها ئاماژەیان بە ئاگربەستەکەی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە و ئەوەیان خستوەتەڕوو، ئەو ڕێککەوتنەى لەو بارەیەوە لەنێوان ئەمریکا و تورکیا کراوە “هەڵخەڵەتاندن بوو”.

.

بەوتەى نانسی بیلۆسی و جاک شۆمەر، دوای ئەو ڕێککەوتنە بۆ لەمەودوا کەس باوەڕ بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ناکات، ئەوەش پەیامێکی مەترسیدارە بۆ دۆستەکان و و دوژمنەکانی  ئەمریکا “ترەمپ هەمووی شتێکی ڕادەستى ئەردۆغان کرد بێ ئەوەی ئەردۆغان هیچ شتێک ڕادەستى ترەمپ بکات”.

.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ، بیلۆسی و شۆمەر، جەختیان کردووەتەوە، هەفتەی داهاتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لە سەر زنجیرەیەک سزا دەدرێت دژ بە تورکیا کە لەلایەن کۆمارییەکان و دیموکراتییەکانەوە ئامادەکراوە.

.

شەوى ڕابردوو تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتنێکى نۆ خاڵیان واژۆکرد، بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، لەگەڵ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ببێتە هۆی ئارامی تورکیا و پاراستنی کوردەکان.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل