fbpx
Shadow Shadow

بە تۆمەتى “بەرتیل و هێنانەناوەوەى خۆراکى خراپ” دوو به‌ڕێوەبه‌ر له‌ گه‌رمیان ده‌ستگیركران

17:55 سێ شه‌ممه‌ 17 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- دڵشاد سه‌ید عه‌لی

له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا به‌دوو تۆمه‌تی جیا دوو به‌ڕێوبه‌ر له‌ گه‌رمیان ده‌ستگیر کران، یەکێک لە دۆسییەکان تایبه‌ته‌ به‌ “وه‌رگرتنی به‌رتیل”.

,

عه‌لی جه‌مال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان تایبەت به‌ ناس كوردی ڕاگه‌یاند: “به‌بڕیاری دادوه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌ری گومركی گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌ری وه‌به‌رهینانی گه‌رمیان ده‌ستگیركراون”.

,

وتەبێژى پۆلیسی گەرمیان وتى: “دوێنێ حسێن ئه‌حمەد، به‌ڕێوبه‌ری گومركی گه‌رمیان، به‌پێی ماده‌ی 341ی یاسای سزادانی عێراقی و به‌ بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، ئه‌مڕۆش عومه‌ر محەمەد، به‌ڕێوبه‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 307 له‌ یاسای سزادانی عێراق ده‌ستگیركراوه”‌.

,

“هه‌ردوو دۆسییه‌كه‌ له دادگای ده‌ستپاكی گه‌رمیانه‌، ئەو دوو بەرپرسەش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ڕاگیراون له‌ ئێستادا له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان ماونه‌ته‌وه‌ “.

,

به‌پێی زانیارییه‌كانی ناس كورد، ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوبه‌ری گومركی گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ مانگی 3ی ئه‌مساڵ، 21 تۆن جگه‌ری به‌ستوو به‌بێ پشكنین له‌ مه‌رزی نیوده‌وله‌تی په‌رویزخان هاتوەتە ناوەوە.

,

ئه‌و ماده‌یه‌شی كه‌ به‌ڕێوبه‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیانی پێ ده‌ستگیركراوه‌، مادەی 307 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە “وەرگرتنی بەرتیل”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل