fbpx
Shadow Shadow

دوو ئەندامى کۆنگرێس هەوڵى کۆتکردنى ترەمپ دەدەن بۆ ئەوەى نەتوانێت جەنگ دژ بە ئێران ئەنجامبدات

08:48 چوار شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

دوو ئەندامى کۆنگرێسى ئەمریکى ڕایانگەیاندووە، پرۆژەیەکییان پێشنیاز کردووە بۆ هەموارکردنەوەى بودجەى سەربازى وڵاتەکە کە ڕێگە لە ترەمپ دەگرێت شەڕ لە دژى ئێران هەڵبگیرسێنێت.

.

هەردوو ئەندامى کۆنگرێس، ڕوو خانا لە دیموکراتەکان و مات گیتس لە کۆمارییەکان، پرۆژەیەکییان پێشکەش کردووە، بۆ هەموارکردنەوەى پارەدارکردنى پرۆسە سەربازییەکانى سوپاى ئەمریکا، چونکە کۆنگرێس تاکە شوێنە کە دەستەڵاتى تەواوى هەیە بەسەر لایەنى جێبەجێکردنى خەرجییە سەربازییەکانى ئەمریکا.

.

ڕوو خانا، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە: “هەفتەى پێشوو، بینیمان کە ترەمپ لەوە نزیکبوو کە لە ئێران بدات، هەروەها ئەمریکا ڕابکێشێتە ناو شەڕێکى نوێ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، کە تریلیۆنێک دۆلار خەرجى دەبێت لەسەر وڵات”.

.

لەلایەکیترەوە سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە فڕۆکەخانەی شوهەدای ئیلام ڕایگەیاند: “وەکو هەمیشە ئەمریکییەکان یاسا نیودەوڵەتییەکانیان لەبەرچاو نەگرت، بۆیە سوپاى پاسداران فڕۆکە ئەمریکییەکەیان تێکشاند، کە ئەرکی خۆیان ئەنجامداوە و لەمەدواش هەر شتێکی دیکەی لەوشێوەیە ڕووبدات ئەرکی خۆیان ئەنجامدەدەن”.

.

فەرماندەی سوپای ئاسمانی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، نە ئەمریکا و نەهیچ وڵاتێکی دیکە ناوێرن دەستدرێژی بکەنە سەر خاکی ئیران.

.

.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل